ئه‌مریكا ناوی كه‌سایه‌تی و دامه‌زراوه سزاداراوهكانی ئێرانی بڵاوكرده‌وه
وێستگه نیوز -
له چوارچێوه‌ی پاكێجی سه‌پاندنی سزاكانی سه‌ر ئێران، وه‌زاره‌تی گه‌نجینه‌ی ئه‌مریكا ناوی 700 كه‌س، دامه‌زراوه، فڕۆكه و كه‌شتی بڵاوكرده‌وه.
لیسته‌كه له سایتی وه‌زاره‌تی گه‌نجینه‌ی ئه‌مریكا بڵاوكرایه‌وه و تێیدا ناوی زیاتر له 300 ھاووڵاتی ئێرانی، ناوی زیاتر له 100 دامه‌زراوه‌ی په‌یوه‌ندیدار به كه‌رتی گواستنه‌وه‌ی وزه، زیاتر له 200 كه‌شتی و 70 دامه‌زراوه‌ی دارایی كه 50یان له بانكه‌كانی ئێران پێكدێن، ناوی 67 فڕۆكه و ھێڵی ئاسمانی ئێران خرایه لیستی سزادراوان.
ھاوكات چه‌ندین بانكی وه‌كو بانكی گه‌شه‌پێدانی ھاووردهی ئێرانی، Arian Bank, Future Bank, Ghavamin Bank, Bank Sepah, Endüstri, Maden Bankası, Post Bank, Bank Tejarat, Ayendah Bank, Europaisch-Iranische Handelsbank AG ve Day Bank ناویان له لیسته‌كه‌دا هاتووه.
له پاڵ ئه‌مه‌ش كۆمپانیای نه‌وتی نیشتمانی ئێرانی و چه‌ند ھاوبه‌شێكی ئه‌م دامه‌زراوه‌یه له ده‌ره‌وه‌ی ئێران خرایه ناو لیسته‌كه.
رۆژی دووشه‌ممه 5ی تشرینی دووه‌م، ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا سزای توندی ئابووری دیكه‌ی سه‌پاند به‌سه‌ر ئێران‌دا كه كه‌رته‌كانی نه‌وت و بانكه‌كان و گواستنه‌وه ده‌كاته ئامانج.
ستیڤن منوچین، وه‌زیری گه‌نجینه‌ی ئه‌مریكا لهبهیاننامهیكدا رایگه‌یاند كه "وه‌زاره‌تی گه‌نجینه‌یی ئه‌مریكا فشاری دارایی چاوه‌ڕواننه‌كراوی سه‌پاند به‌سه‌ر ئێران‌دا، پێویسته رژێمی ئێران روونی بكاته‌وه كه ئێران تووشی گۆشه‌گیری دارایی و سستی ئابووری بووه‌ته‌وه، بۆ ئه‌وه‌ی چالاكییه‌كانی بۆ تێكدانی سه‌قامگیری له ره‌گه‌وه بگۆڕێت".
بۆ بینینی لیستی ناوی كه‌سایه‌تی و دامه‌زراوه سزاداراوهكانی ئێران كلیك لێره بكه:
AM:08:52:06/11/2018
ئه‌م بابه‌ته 4016
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت