له‌گه‌ڵ نزیكبوونه‌وه‌ی سزاكانی ئه‌مریكا، ئێران گوێزه‌ره‌وه نه‌وتییه‌كان له شاشه‌كانی چاودێری ده‌شارێته‌وه
وێستگه نیوز –
چاودێرانی تایبه‌تی به جموجووڵی ده‌ریاوانی نێوده‌وڵه‌تی رایانگه‌یاند كه له‌گه‌ڵ نزیكبوونه‌وه‌ی سه‌پاندنی سزاكانی ئه‌مریكادا، گوێزه‌ره‌وه نه‌وتییه‌كانی ئێران هه‌وڵده‌ده‌ن خۆیان له چاودێری نێوده‌وڵه‌تی ون بكه‌ن.
ناوه‌ندی "Tanker Trackers" ی تایبه‌ت به چاودێریكردنی جوڵه‌ی كه‌شتیه‌كان له جیهاندا كه باره‌گاكه‌ی له شاری ستۆكهۆڵمی سویده رایگه‌یاند كه له تشرینی یه‌كه‌می رابردووه‌وه هه‌موو كه‌شتییه ئێرانییه‌كان ئامێری ناردنی ئاماژه‌ی سه‌ر كه‌شتییه‌كانیان كوژاندووه‌ته‌وه كه پێده‌چێت ئامانج له‌و هه‌نگاوه شاردنه‌وه‌ی ئه‌و كه‌شتییانه بێت له شاشه‌ی چاودێری نێوده‌وڵه‌تی.
ئه‌م رێوشوێنه‌ی كه‌شتییه ئێرانییه‌كان رێگری له چاودێره‌كان ده‌كات كه له‌ڕێی مانگه ده‌ستكرده‌كانه‌وه چاودێری جموجووڵی ئه‌و كه‌شتیانه بكه‌ن.
لیزا وارد كه یه‌كێك بووه له دامه‌زرێنه‌رانی ناوه‌ندی چاودێریكردنی كه‌شتییه نه‌وتییه‌كان ئاماژه‌ی به‌وه‌دا كه ئێران نزیكه‌ی 30 كه‌شتی له ناوچه‌ی كه‌نداودا هه‌یه و به‌هۆی كوژاندنه‌وه‌ی ئامێری ناردنی سه‌ر كه‌شتییه‌كانیان له ماوه‌ی 10 رۆژی رابردوودا ئه‌ركی چاودێره‌كان زۆر قورس بووه، به‌ڵام ئه‌و ئاسته‌نگانه رێگر نه‌بووه له‌وه‌ی چاودێره‌كان ئه‌ركی سه‌رشانیان جێبه‌جێ بكه‌ن.
ئاژانسی فرانس پرێس باسی له‌وه كرد له ماوه‌ی ساڵانی دواییدا گۆڕانكاری به‌رچاو له وێنه‌ی مانگه ده‌ستكرده‌كاندا كراوه ئه‌مه‌ش توانای دامه‌زراوه‌كانی وه‌ك "Tanker Trackers" بۆ چاودێریكردنی كه‌شتییه‌كان به‌شێوه‌یه‌كی رۆژانه به‌ره‌وپێش كردووه.
جویل هانكۆك به‌رپرسی كۆمپانیای Natixis رایگه‌یاند كه كێشه‌ی سه‌ره‌كی چاودێریكردنی گوێزه‌ره‌وه نه‌وتییه‌كان ئه‌وه‌یه كه ره‌نگه چاودێری جوڵه‌ی هه‌نارده‌كردن بكه‌ن نه‌ك فرۆشتن.
روونیشیكرده‌وه ره‌نگه كه‌شتییه‌كان نه‌وت بۆ گه‌نجینه‌كان له چین و وڵاتانی تر بگوازنه‌وه و چه‌ندین رێگه‌ی تریش هه‌ن كه له ماوه‌ی سه‌پاندنی سزاكانی دواییدا له ساڵانی 2010 و 2015 به‌كارهێنراون وه‌ك عه‌مباركردنی نه‌وت له گوێزه‌ره‌وه نه‌وتییه‌كان زه‌به‌لاحه‌كان له كه‌ناراوه‌كان كه‌نداو.
"Tanker Trackers" رایگه‌یاند كه له ئێستادا شه‌ش كه‌شتی ئێران كه توانای هه‌ڵگرتنی 11 ملیۆن به‌رمیل نه‌وتیان هه‌یه وه‌ك شوێنی گه‌نجینه له ده‌ریادا وه‌ستاون، ئه‌مه‌ش فشاری سه‌ر به‌نده‌ره‌كان كه‌مده‌كاته‌وه و پرۆسه‌ی گه‌یاندنی نه‌وت خێراتر ده‌كات.
دوێنێ هه‌ینی، 2ی تشرینی دووه‌می 2018، دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكی ئه‌مریكا له هه‌ژماری تایبه‌تیی خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تیی تویته‌ر، وێنه‌یه‌كی بڵاوكرده‌وه كه له‌سه‌ری نوسیوه"سزاكان به‌ڕێوه‌ن، 5ی نۆڤه‌مبه‌ر".
هه‌ڕه‌شه‌كه‌ی تره‌مپ له وێنه‌كه‌دا ئاماژه‌یه بۆ ده‌ستكردن به جێبه‌جێكردنی سه‌پاندنی سزای نوێ به‌سه‌ر ئێران‌دا و وه‌ك ده‌وترێت تره‌مپ شێوازی وێنه‌كه‌ی هاوشێوه‌ی زنجیره درامای Game of Thrones بڵاوكردوه‌ته‌وه.
له مانگی ئایاری 2018 دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكی ئه‌مریكا له ڕێكه‌وتنه ئه‌تۆمییه‌كه‌ی ئێران كشایه‌وه كه له‌ساڵی 2015 دا له نێوان ئێران و زلهێزه‌كانی جیهاندا واژوو كرابوو، مه‌به‌ستیش له رێككه‌وتنه‌كه سنورداركردنی به‌رنامه ئه‌تۆمییه‌كه‌ی ئێران و له‌به‌رامبه‌ریشدا لابردنی سزاكانی ئه‌وروپا و ئه‌مریكا له‌سه‌ر تاران بوو.
دوای كشانه‌وه‌ی ئه‌مریكا وڵاتانی ئه‌وروپی به‌شدار له ڕێكه‌وتنه‌كه ( به‌ریتانیا و فه‌ڕه‌نسا و ئه‌ڵمانیا) له هه‌وڵی ئه‌وه‌دان رێككه‌وتنه ئه‌تۆمییه‌كه‌ی ئێران ڕزگار بكه‌ن، به‌ڵام ئێران رازی به داواكارییه‌كانیان نابێت.
رۆژی دووشه‌ممه 6ی ئابی 2018، تره‌مپ واژووی له‌سه‌ر گه‌ڕاندنه‌وه‌ی سزاكانی سه‌ر ئێران كرد ئه‌و به‌ڵێنانه‌ی برده‌سه‌ر كه له‌كاتی بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردنه‌كانیدا بۆ گرتنه‌ده‌ستی پۆستی سه‌رۆكی ئه‌مریكا دابووی.
رۆژی سێشه‌ممه 7ی ئابی 2018، تره‌مپ دوایین هه‌ڵوێستی له‌سه‌ر ئه‌و بڕیاره‌ی راگه‌یاند و سزاكانی سه‌ر ئێرانی واژوو كرد و خستییه بواری جێبه‌جێكردنه‌وه، دواتر هه‌ژماری خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی تویته‌ر په‌یامێكی بڵاوكرده‌وه و نوسیویه‌تی: "ئابڵوقه‌كانی سه‌ر ئێران به فه‌رمی چه‌سپان، ئه‌مانه دژوارترین ئابڵوقه‌ن تا ئێستا سه‌پابن".
تره‌مپ ده‌شڵێت: "له مانگی 11، ئابڵوقه‌كان ده‌چنه قۆناغێكی دژوارتره‌وه، هه‌ركه‌سێك بازرگانی له‌گه‌ڵ ئێران بكات، بازرگانی له‌گه‌ڵ ئه‌مریكا ناكات، من ته‌نها داوای ئاشتی جیهانی ده‌كه‌م، هیچی دیكه!".
ئه‌مریكا ناڕازییه له هه‌وڵه‌كانی ئێران بۆ ده‌ستوه‌ردان له وڵاتانی ناوچه‌كه و ده‌یه‌وێت له رێگای سزاكان فشاری ته‌واو دروستبكات تا تاران له په‌لهاوێشتن بۆ رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست په‌شیمان بكاته‌وه، تارانیش هه‌م ره‌تیده‌كاته‌وه و هه‌میش سوره له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی سزاكانی تره‌مپ چۆك به كۆماری ئیسلامی داناده‌ن.
بڕیاریشه له 5ی نۆڤه‌مبه‌ری 2018، ئه‌مریكا به‌شی دووه‌می سزاكانی به‌سه‌ر ئێران‌دا بسه‌پێنێته‌وه، له‌م به‌شه‌دا هه‌نارده‌كردنی نه‌وت و گازی ئێرانی قه‌ده‌غه ده‌كرێت، ئه‌مریكا ده‌ڵێت هه‌ر وڵات و لایه‌نێك هاورده‌ی ئه‌م دوو سه‌رچاوه سه‌ره‌كییه‌ی داهاتی ئێران بكات، ئه‌ویش روبه‌ڕوی سزاكانی واشنتۆن ده‌بێته‌وه.
سه‌رچاوه:
AFP
PM:10:17:03/11/2018
ئه‌م بابه‌ته 2548
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت