ناسا دیمه‌نی شاخێكی سه‌هۆڵی سه‌رسوڕهێنه‌ری بڵاوكرده‌وه
وێستگه نیوز -
له‌یه‌كێك له سه‌رنجڕاكێشترین بڵاوكراوه‌كانیدا، ئاژانسی نێوده‌وڵه‌تی (ناسا) دیمه‌نی جۆره شاخێكی سه‌هۆڵی سه‌رسوڕهێنه‌ری بڵاوكردۆته‌وه كه به (شاخی سه‌هۆڵیی كێك) ناسراوه و له‌سه‌ر شێوه‌یه‌ی لاكێشه‌یه‌كی ته‌واودا ده‌رده‌كه‌وێت.
ئاژانسی ناسا له‌میانه‌ی ئه‌نجامدانی گه‌شتێك به ناوی (ئۆپه‌راسیۆنی شاخی سه‌هۆڵیی – OPERATION ICEBERG) له‌لایه‌ن چه‌ند پسپۆڕێكی ئه‌و ده‌زگایه كه چه‌ند هه‌فته‌یه‌ك ده‌خایه‌نێت ئه‌و وێنانه‌ی گرت.
ئه‌و دیمه‌نه‌ی كه له سایتی ناسا و ماڵپه‌ڕی تویته‌ردا بڵاوكراوه‌ته‌وه به‌یه‌كێك له دیمه‌نه هه‌ره ناوازه‌و نائاساییه‌كانی شاخه سه‌هۆڵییه‌كانی كیشوه‌ری به‌ستووی باشوور (ئه‌نتاركتیكا) ده‌ژمێردرێت، چونكه وێنه و هاشێوه‌یه‌ی یه‌كجار كه‌م و ده‌گمه‌نه، به‌و پێیه‌ی شاخه سه‌هۆڵییه‌كان هه‌رده‌م خاوه‌نی دامێنی زۆر سه‌خت و شه‌قاربوو و له‌سه‌رووی هه‌مووشیانه‌وه لووتكه‌ی زۆر تیژن، به‌ڵام ئه‌وه‌یان به‌هه‌موو پێوانه‌یه‌ك جیاوازه له سه‌رجه‌م شاخه سه‌هۆڵییه‌كانی دیكه.
به پێی شكڵ و شێواز، (شاخی سه‌هۆڵیی كێك) جۆرێكه له دوو جۆری شاخی سه‌هۆڵیی كه ناسراوه به (شاخ سه‌هۆڵی پۆلێن نه‌كراو) و پێكهاتووه له بارسته سه‌هۆڵیی مه‌زن له‌سه‌ر شێوه‌ی پلێتی پانی خاوه‌ن ته‌نیشتی ستوونی به‌رز و رووی ته‌ختی ته‌واو.
ماوه‌یه‌ك پێش ئێستا له‌لایه‌ن ئه‌و تیمه‌ی ئاژانسی (ناسا) وه بینراوه كه له 10 تشرینی یه‌كه‌م تا 18 ی تشرینی دووه‌م له‌و ناوچه‌یه‌دا مانه‌وه و ده‌كه‌وێته كه‌ناری رۆژهه‌ڵاتی ناوچه‌ی ناسراو به بارسته‌ی سه‌هۆڵیی مه‌زنی (لارسن – سی).
جێرمی هاڕپیك ئه‌ندامی تیمی زانایان و پسپۆڕانی سه‌رپه‌رشتیاری تیمی زانستیی له‌وباره‌وه وتی: "زۆرجاری وا هه‌بووه كه شاخی سه‌هۆڵیی خاوه‌ن ته‌نیشت یان لێواری ستوونیی و به‌رز كه‌وتبێته به‌رچاومان، به‌ڵام له ژیانمدا ئه‌وه یه‌كه‌مجاره شتێكی ئاوا ببینم!".
له‌م گه‌شته‌دا، پسپۆڕانی ئاژانسی (ناسا) به‌سوود وه‌رگرتن له وێنه‌ی مانگه ده‌ستكرده‌كان، هه‌وڵ ده‌ده‌ن نه‌خشه‌یه‌كی سێ ره‌هه‌ندیی ورد بۆ ئه‌و ناوچانه ئاماده‌بكه‌ن، به تایبه‌تیش بۆ بارسته سه‌هۆڵییه مه‌زنه‌كان، ئه‌وانه‌ی رووبه‌ریان ده‌گاته سه‌دان و به‌ڵكو هه‌زاران كیلۆمه‌تر چوارگۆشه، وه‌ك ئه‌و شاخه سه‌هۆڵییه‌ی كه به‌م دواییه دۆزرایه‌وه و رووبه‌ره‌كه‌ی ده‌گاته 11 هه‌زار كیلۆمه‌تر چوارگۆشه و تاوه‌كو ئێستا به‌گه‌وره‌ترین شاخی سه‌هۆڵیی سه‌ر هه‌ساره‌ی زه‌وی ئه‌ژمارده‌كرێت.
PM:04:51:31/10/2018
ئه‌م بابه‌ته 4172
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت