10 هه‌زار دۆلاری دا به خانمه شاگری چێشتخانه‌یه‌ك و هیچیشی نه‌خوارد
ئه‌لینا كلاسته‌ر
وێستگه نیوزـ
كه‌سێك سه‌ردانی چێشتخانه‌كه‌یه‌كی ولایه‌تی نۆرس كارلۆلینا-ی ئه‌مریكای كرد و بێئه‌وه‌ی هیچ بخوات نزیكه‌ی 10 هه‌زار دۆلاری وه‌ك به‌خشیش دایه خانمه خانمه شاگردێكی چێشتخانه‌كه، ئه‌ویش پاره‌كه‌ی له‌گه‌ڵ هاوڕێكانی دابه‌شكرد.
ئه‌لینا كلاسته‌ر، خانمە شاگردێكی چێشتخانه‌ی Sup Dogsی ولایه‌تی نۆرس كارۆلینا-ی ئه‌مریكایه و له‌لایه‌ن كه‌سێكه‌وه به‌خشیشێكی خه‌یاڵیی بۆ به‌جێهڵڕا، كلاسته‌ر ته‌نها لیستی خواردنه‌كانی پێشكه‌ش به كه‌سه‌كه كردوه و خۆی رۆیشتوه تا كه‌سه‌كه به ئاره‌زوی خۆی خواردنێك هه‌ڵبژێرێت و داوای بكات.
سه‌یره‌كه له‌وه‌دایه كه كاتێك كچه‌كه هاتوه‌ته‌وه بۆئه‌وه‌ی بزانێت میوانه‌كه چی ده‌خوات، كه‌سی نه‌بینیوه، له‌بری ئه‌وه ده‌سته‌سڕێك له‌سه‌ر مێزه‌كه جێهێڵراوه‌و له‌سه‌ری نوسراوه"10 هه‌زار دۆلار به كاش".
كاتێك كچه‌كه ده‌سته‌سڕه‌كه‌ی هه‌ڵداوه‌ته‌وه، 10 هه‌زار دۆلاری بینیوه و ئه‌وه‌نده‌ی پێ سه‌یر بووه وایزانیوه خه‌و ده‌بینێت.
له‌وه‌ش سه‌یرتر دوای چه‌ند چركه‌یه‌ك دوو گه‌نج چونه‌ته چێشتخانه‌كه و داوایان له كلاسته‌ر (كچه شاگرده‌كه) كردوه به‌شداری له كه‌ناڵێكی یوتیوب به‌ناوی Mr.Beast بكات، تومه‌ش ئه‌و كه‌سه‌ی كه هاتوه بۆ چێشتخانه‌كه و پاره‌كه‌ی داناوه، خاوه‌نی ئه‌و كه‌ناڵه‌یه.
ده‌وترێت خاوه‌نی ئه‌و كه‌ناڵه‌ی یوتیوب به‌وه ناسراوه كه هه‌موو جارێك سه‌ردانی چێشتخانه‌كان ده‌كات و بڕه‌پاره‌یه‌كی زۆر بۆ شاگرده‌كان به‌جێده‌هێڵێت، هه‌روه‌ك چۆن ئێستا بۆ ئه‌و خانمه‌ی جێهێشتووه.
هه‌رچه‌نده ئه‌و خانمه پێویستییه‌كی زۆری به پاره هه‌بووه، به‌ڵام نه‌یویستوه به‌بێ هاوڕێكانی ئه‌و پاره‌یه بخوات، بۆیه بڕیاریداوه هه‌ر كارمه‌نده و 200 دۆلاری بداتێ و دواتر له‌و 10 هه‌زار دۆلاره ته‌نها 800 دۆلار بۆخۆی مایه‌وه.
PM:07:43:30/10/2018
ئه‌م بابه‌ته 7400
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت