وێستگه‌ ناو و ژماره‌ی‌ ده‌نگی‌ كاندیده‌ سه‌ركه‌وتووه‌كانی‌ گۆڕان بڵاوده‌كاته‌وه‌


وێستگه‌ نیوز –
به‌گوێره‌ی‌ ئه‌نجامی‌ كۆتایی هه‌ڵبژاردنی‌ په‌رله‌مانی‌ كوردستان،  به‌راورد به‌ خولی‌ چواره‌م، بزووتنه‌وه‌ی‌ گۆڕان ژماره‌یه‌ی‌ كورسییه‌كانی‌ نیوه‌ كه‌می‌ كردووه‌ و ته‌نها 12 كورسی‌ په‌رله‌مانی‌ به‌ده‌ستهێناوه‌.

ئه‌مشه‌و ئه‌نجومه‌نی كۆسیارانی كۆمسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردن و راپرسی هه‌رێمی‌ كوردستان ئه‌نجامی‌ كۆتایی هه‌ڵبژاردنی‌ په‌رله‌مانی‌ كوردستانی‌ راگه‌یاند كه‌ بزووتنه‌وه‌ی‌ گۆڕان به‌ به‌ده‌ستهێنانی‌ 12 كورسی‌، له‌ پله‌ی‌ سێیه‌مدایه‌.

ئه‌مه‌ش ناو و ژماره‌ی‌ ده‌نگی‌ كاندیده‌ سه‌ركه‌وتووه‌كانی‌ بزووتنه‌وه‌ی‌ گۆڕانه‌:


ناوی به‌ربژێره‌ ده‌رچووه‌كانی گۆڕان:

1-عه‌لی حه‌مه‌ ساڵح، 91 هەزار و 934 ده‌نگ

2- شیرین ئه‌مین، 13 هەزار و 919 ده‌نگ

3- گۆران عومه‌ر 7هەزار و 675 ده‌نگ

4- ئامینه‌ محه‌ممه‌د  3 هەزار و 378 ده‌نگ

5- یاسین خزر 3 هەزار و 205 ده‌نگ

6- رزگار محه‌ممه‌د  3 هەزار و 157 ده‌نگ

7- ئاشنا عه‌بدوڵڵا 3 هەزار و 121 ده‌نگ

8- جه‌لال محه‌مه‌د 2 هەزار و 803 ده‌نگ

9- شاخه‌وان ره‌ئووف بەگ 2 هەزار و 782 ده‌نگ

10- دابان محه‌ممه‌د 2 هەزار و 283 ده‌نگ

11- به‌ڵێن ئیسماعیل 1هەزار و 268 ده‌نگ

12- گوڵستان سه‌عید 825 ده‌نگ


AM:01:35:21/10/2018


ئه‌م بابه‌ته 9236 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

زۆرترین خوێندراو