وته‌بێژی حكومه‌ت: پێویسته خۆمان له هه‌موو ڕه‌فتارێكی ناشارستانی به‌دوور بگرین
وێستگه نیوز -
به‌بۆنه‌ی راگه‌یاندنی ئه‌نجامی كۆتایی هه‌ڵبژاردنه‌وه، وته‌بێژی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان پیرۆزبایی له خه‌ڵكی كوردستان ده‌كات و داواش له هاوڵاتیان ده‌كات بۆ ده‌ربڕینی خۆشی په‌نا نه‌به‌نه به‌ر ڕێگه‌ی ناشارستانی وه‌ك ته‌قه‌كردن.
سه‌فین دزه‌یی وته‌بێژی فه‌رمیی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له په‌یامێكدا وتی: "له كاتێكدا هه‌رێمی كوردستان پرۆسه‌یه‌كی سه‌ركه‌وتووی دیموكراسی له هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان پیشانی جیهان دا و كۆمسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كانیش ئه‌نجامی كۆتاییی هه‌ڵبژاردن ڕاده‌گه‌یه‌نێت، به‌م بۆنه‌یه‌وه پیرۆزبایی له هه‌موو خه‌ڵكی كوردستان به هه‌موو پێكهاته‌كانییه‌وه ده‌كه‌ین بۆ ئه‌م سه‌ركه‌وتنه".
وته‌بێژی فه‌رمیی حكومه‌تی هه‌رێم ده‌ڵێت: "داوا له هاووڵاتیانی كوردستان و لایه‌نگرانی هه‌موو پارته سیاسییه‌كان ده‌كه‌ین، بۆ ده‌ربڕینی خۆشی په‌نا نه‌به‌نه به‌ر ڕێگه‌ی ناشارستانی وه‌ك ته‌قه‌كردن و سه‌ر و ماڵ و ئارامیی هاووڵاتیان بپارێزن خۆیان له هه‌موو ڕه‌فتارێكی ناشارستانی و مه‌ترسیدار به‌دوور بگرن".
ئه‌مشه‌و ئه‌نجومه‌نی كۆسیارانی كۆمسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردن و راپرسی هه‌رێمی كوردستان ئه‌نجامی كۆتایی هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستانی راگه‌یاند كه پارتی دیموكراتی كوردستان به به‌ده‌ستهێنانی 45 كورسی، له پله‌ی یه‌كه‌مدایه.
AM:12:58:21/10/2018
ئه‌م بابه‌ته 5600
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت