ژنێكی كورد له سه‌ر دزینی ئۆتۆمبێلی خوشكه‌كه‌ی دوو كه‌س ده‌ستبه‌سه‌ر ده‌كات
وێستگه نیوز
له شاری سلێمانی ژنێكی كورد كه پۆلیسی رێگه پێدراوه دوو كه‌سی تۆمه‌تبار له‌سه‌ر دزینی ئۆتۆمبێلی خوشكه‌كه‌ی ده‌ستبه‌سه‌ر ده‌كات.
ئه‌مڕۆ نه‌سرین عومه‌ر پۆلیسی رێگه پێدراو، دوو كه‌سی تۆمه‌تبار به دزینی ئۆتۆمبێلی خوشكه‌كه‌ی له به‌نزینخانه‌یه‌كی سلێمانی ده‌ست به‌سه‌ر كرد.
نه‌سرین عومه‌ر ھه‌ر له‌وێوه په‌یوه‌ندی به‌ھێزه‌كانی پۆلیسه‌وه ده‌كات و ده‌گه‌نه شوێنی رووداوه‌كه و دوو تۆمه‌تباره‌كه ده‌ستگیر ده‌كه‌ن.
سه‌ركه‌وت ئه‌حمه‌د به‌ڕێوه‌به‌ری راگه‌یاندن و په‌یوه‌ندییه‌كانی پۆلیسی سلێمانی له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی ته‌ئكیدی له‌ده‌ستگیركردنی ئه‌و تۆمه‌تبارانه كرده‌وه، راشیگه‌یاند كه ھێزه‌كانیان له ماوه‌یه‌كی كه‌مدا دوای ئاگاداركردنه‌وه‌یان له دزینی ئۆتۆمبێلێكی تر كه له‌شاری به‌غداد دزراوه و ھاتۆته سلێمانی، ئه‌و تۆمه‌تباره‌ش ده‌ستگیر ده‌كه‌ن و ده‌ستیش ده‌گرن به‌سه‌ر ئۆتۆمبێله‌كه‌دا كه ئۆتۆمبێلێكی جۆری سكانیایه.
PM:10:56:20/10/2018
ئه‌م بابه‌ته 15512
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت