بۆ یه‌كه‌مجار، گرته‌ی ڤیدیۆیی نوێی خاشقچی به‌ر له كوشتنی بڵاوكرایه‌وه
وێستگه نیوز –
میدیاكانی توركیا چه‌ند گرته‌یه‌كی ڤیدیۆیی نوێی جه‌مال خاشقچی رۆژنامه‌نووسی دیاری سعودی به‌ر له كوشتنی و خه‌دیجه جه‌نگیزی ده‌ستگیرانیان بڵاوكرده‌وه كه مێژووه‌كه‌ی بۆ رۆژی بێسه‌روشوێنبوونی له كونسوڵخانه‌ی سعودیه ده‌گه‌ڕێته‌وه.
ئه‌مڕۆ شه‌ممه رۆژنامه‌ی "خه‌به‌ر"ی توركی بڵاویكرده‌وه كه حه‌وت رۆژ به‌ر له بێسه‌روشوێنبوونی، جه‌مال خاشقچی رۆژنامه‌نووسی دیاری سعودی له ته‌لارێكی ناوچه‌ی توبكابی ئه‌سته‌نبوڵ شوقه‌یه‌كی كڕیوه.
رۆژنامه‌كه ده‌ڵێت: "كامێراكانی چاودێری، جموجوڵه‌كانی خاشقچی و خه‌دیجه جه‌نگیزی ده‌ستگیرانیان له‌و ماوه‌یه‌دا تۆمار كردووه".
له گرته ڤیدیۆییه‌كدا جه‌مال ده‌ركه‌وتووه كه سه‌عات 4:57 ده‌قیقه‌ی به‌ره‌به‌یانی رۆژی سێشه‌ممه "ئه‌و رۆژه‌ی بێسه‌روشوێن بوو" له ته‌لاره‌كه یه‌ته‌ده‌ره‌وه بۆ ئه‌وه‌ی پێشوازی له خه‌دیجه بكات، دواتر له سه‌عات 4:58 ده‌قیقه به‌یه‌كه‌وه ده‌چنه ناو ته‌لاره‌كه‌وه.
له گرته‌یه‌كی ڤیدیۆیی تردا و له سه‌عات 12:17 ده‌قیقه‌ی نیوه‌ڕۆ جارێكی تر جه‌مال و ده‌ستگیرانه‌كه‌ی ده‌چنه‌وه ناو ته‌لاره‌كه.
رۆژی سێشه‌ممه 2ی ئۆكتۆبه‌ری 2018 جه‌مال خاشقچی دوای ئه‌وه‌ی چووه ناو بینای كونسوڵخانه‌ی وڵاته‌كه له ئه‌سته‌نبوڵ به ئامانجی جێبه‌جێكردنی مامه‌ڵه‌ی هاوسه‌رگیریكردنی له‌گه‌ڵ خه‌دیجه جه‌نگیز، بێسه‌روشوێن بوو.
دواده‌ركه‌وتنی جه‌مال و ده‌ستگیرانه‌كه‌ی سه‌عات 1:14 ده‌قیقه‌ی نیوه‌ڕۆی رۆژی سێشه‌ممه بوو كه جه‌مال ده‌چێته ناو بینای كونسوڵخانه‌ی وڵاته‌كه‌ی و دواتر بێسه‌روشوێن بوو تا ئێواره‌ی رۆژی هه‌ینی سعود بن عه‌بدوڵا ئه‌لموعجه‌ب داواكاری گشتی سعودیه رایگه‌یاند كه به‌گوێره‌ی لێكۆڵینه‌وه سه‌ره‌تاییه‌كان، ده‌مه‌قاڵه له‌نێوان رۆژنامەنوس جەمال خاشقچی و کارمەندانی کونسوڵخانەی سعودیە لە ئیسته‌نبوڵ كه چاوپێكه‌وتنیان له‌گه‌ڵ كردووه، دروست بووه و دواتر ده‌مه‌قاڵه‌كه بوه‌ته شه‌ڕه بۆكس و به‌هۆیه‌وه خاشقچی گیانی له‌ده‌ست داوه.
خاشقچی ڕۆژنامەنوسێکی سعودیە و بەردەوام ڕەخنەی لە سیاسەتەکانی وڵاتەکەی هەبووە و له 21ی تشرینی یه‌كه‌می 2018، سەردانی کونسوڵخانەی وڵاتەکەی کرد لە ئیستەنبوڵ و هەر لەوێ بێسەروشوێن کرا، ئەو ڕوداوە له‌سه‌ر عه‌ره‌بستانی سعودی كه‌وت و بووە جێی بایەخی میدیا جیهانیەکان و زۆرێک لە سەرکردەی وڵاتان هاتنە دەنگ و داوای بەدواداچونیان کرد.
PM:08:12:20/10/2018
ئه‌م بابه‌ته 48356
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت