وه‌زیری نه‌وتی عیراق بڕیارێكی تایبه‌ت به‌ موڵكداریی كۆمپانیاكانی نه‌وت هه‌ڵده‌وه‌شێنێته‌وه‌

‌جه‌بار لعێبی، وه‌زیری نه‌وتی عیراق

وێستگه‌ نیوزـ

وه‌زیری نه‌وتی عیراق بڕیارێكی هه‌ڵوه‌شانده‌وه‌ كه‌ تایبه‌ته‌ به‌ گواستنه‌وه‌ی موڵكدریی 9 كۆمپانیای نه‌وتی حكومه‌تی بۆسه‌ركۆمپانیای نه‌وتی نیشتمانی كه‌ به‌منزیكانه‌ دامه‌زراوه‌.

له‌ به‌یاننامه‌كه‌یه‌كدا وه‌زاره‌تی نه‌وتی عیراق رایگه‌یاندوه‌ كه‌ بڕیاره‌كه‌ له‌لایه‌ن جه‌بار لعێبی، وه‌زیری نه‌وت هه‌ڵوه‌شێندراوه‌ته‌وه‌ و رایگه‌یاندوه‌ كه‌ ئامانج له‌و كاره‌ی ئه‌وه‌یه‌ بژارده‌ی گواستنه‌وه‌ی موڵكداریی ئه‌و 9 كۆمپانیا حكوییه‌ له‌ وه‌زاره‌تی نه‌وته‌وه‌ بۆسه‌ر كۆمانیای نه‌وتی نیشتمانی، بخاته‌ده‌ست حكومه‌تی داهاتوی عیراق.

لعێبی كه‌ وه‌زیری نه‌وتی حكومه‌تی حه‌یده‌ر عه‌بادی، واده‌ كۆتایی هاتووه‌، راشیگه‌یاندوه‌ كه‌ پێویسته‌ حكومه‌تی داهاتوو به‌ سه‌رۆكایه‌تیی عادل عه‌بدولمه‌هدی ئه‌و بڕیاره‌ سه‌باره‌ت به‌ كه‌رتی نه‌وت بدات به‌جۆرێك كه‌ بڕیاره‌كه‌ له‌گه‌ڵ به‌رنامه‌ حكومییه‌كه‌ی عه‌بدولمه‌هدیدا یه‌كبگرێته‌وه‌.

له‌لایه‌كی دیكه‌وه‌ به‌رپرسێكی كه‌رتی نه‌وتی عیراق به‌ ئاژانسی هه‌واڵی رۆیته‌رزی راگه‌یاندوه‌ كه‌ بڕیاری گواستنه‌وه‌ی كۆمپانیا حكومییه‌كانی نه‌وت بۆ ئه‌و كۆمپانیا تازه‌ دامه‌زراوه‌، عادل عه‌بدولمه‌هدی، سه‌رۆك وه‌زیرانی راسپێردراوی عیراقی بێزار و نیگه‌ران كردوه‌ و پێی وابووه‌ كه‌ بڕیاره‌كه‌ "به‌خێرایی و به‌ بێ چاوه‌روانكردن بۆ ره‌زامه‌ندیی ئه‌و ده‌ركراوه‌".


PM:08:04:20/10/2018


ئه‌م بابه‌ته 2328 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت