یه‌كه‌م كاردانه‌وه‌ی ده‌ستگیرانه‌كه‌ی خاشقچی دوای دڵنیابونه‌وه له مردنی
خەدیجە جەنگیز و جەمال خاشقچی
وێستگه نیوزـ
دوای ئه‌وه‌ی داواکاری گشتیی سعودیە كوژرانی رۆژنامەنوس جەمال خاشقچی لە ناو کونسوڵخانەی وڵاته‌كه‌ی لە شاری ئیسته‌نبوڵی توركیا پشتڕاستكرده‌وه، ده‌ستگیرانه‌كه‌ی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تیی تویته‌ر رایگه‌یاند: " خۆشه‌ویستم جه‌مال، دابڕانت غه‌مباری كردوین".
دوای ئه‌وه‌ی به فه‌رمی عه‌ره‌بستانی سعودی، كوژرانی جه‌مال خاشقچی راگه‌یاند، خه‌دیجه جه‌نگیز، ده‌ستگیرانی ئه‌و رۆژنامه‌نوسه له هه‌ژماری تایبه‌تیی خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تیی تویته‌ر نوسیویه‌تی: "ئیتر دڵ غه‌مبار ده‌بێت، چاوی فرمێسك ده‌ڕێژێت، ئێمه له كۆچی تۆتا ئه‌ی خۆشه‌ویستم جه‌مال، غه‌مبارین".
خه‌دیجه نوسیویه‌تی: "خوا لێت خۆش بێت خۆشه‌ویستم جه‌مال، جێگه‌ت فیرده‌وس باڵا بێت له‌گه‌ڵ حه‌مزه‌ی گه‌وره‌ی شه‌هیدان".
ئه‌مڕۆ شه‌ممه 20ی تشرینی یه‌كه‌می 2018، داواکاری گشتیی سعودیە لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند لێکۆڵینەوەکان لە ڕوداوی دیارنەمانی خاشقچی بەردەوامە و 18 کەس لەسەر ئەو دۆسیەیە دەستگیرکراون کە سەرجەمیان بە ڕەگەز سعودین.
لە بەیاننامەکەدا داواکاری گشتیی سعودیە ئاماژەی بەوەکرردووە لە ئەنجامی لێکۆڵینەوەکان دەرکەوتووە كه ده‌مه‌قاڵه له‌نێوان ڕۆژنامەنوس جەمال خاشقچی و کارمەندانی کونسوڵخانەی سعودیە لە ئیستنه‌بوڵ كه چاوپێكه‌وتنیان له‌گه‌ڵ كردوه، دروست بووه و دواتر ده‌مه‌قاڵه‌كه بوه‌ته شه‌ڕه بۆكس و خاشقچیی تێدا کوژراوە.
خاشقچی ڕۆژنامەنوسێکی سعودیە و بەردەوام ڕەخنەی لە سیاسەتەکانی وڵاتەکەی هەبووە و له 21ی تشرینی یه‌كه‌می 2018، سەردانی کونسوڵخانەی وڵاتەکەی کرد لە ئیستەمبوڵ و هەر لەوێ بێسەروشوێن کرا، ئەو ڕوداوە له‌سه‌ر عه‌ره‌بستانی سعودی كه‌وت و بووە جێی بایەخی میدیا جیهانیەکان و زۆرێک لە سەرکردەی وڵاتان هاتنە دەنگ و داوای بەدواداچونیان کرد.
PM:04:36:20/10/2018
ئه‌م بابه‌ته 7184
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت