میدیای فەرمیی پارتی ئەنجامەکانی هەڵبژاردنی بڵاوکردەوە


ویستگە نیوز-

ماڵپەڕی کوردستان تیڤی کە ئۆرگانی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانە ئەنجامەکانی هەڵبژاردنی بڵاوکردوەتەوە و بەگوێرەی ئەنجامەکان دەنگەکانی پارتی زیادیکردوە و ژمارەی کورسیەکانی بووە بە ٤٥ کورسی.

ماڵپەڕی کوردستان تیڤی ئۆرگانی پارتی دیمووکراتی کوردستان لە زاری سەرچاوەیەکی ناو کۆمسیۆنەوە بڵاویکردوەتەوە ئەنجامی کۆتایی هەڵبژاردنەکەی ٣٠ی ئەیلول پاش وردبینیەکان بەم شێوەیە دەبێت.

پارتی ٧٣٥٨٨٦ دەنگ ٤٥ کورسی
یەکێتی ٣٥٠٠٥٣ دەنگ ٢١ کورسی
گۆڕان ٢٠٠٥٩٠ دەنگ ١٢ کورسی
نەوەی نوێ ١٣٨٥٢١ دەنگ ٨ کورسی
کۆمەل ١١٧٣٢٨ دەنگ ٧ کورسی
ب ئیصلاح ٨٤٣٩٠ دەنگ ٥ کورسی
سەردەم ١٦٥٣٩ دەنگ ١ کورسی
ئازادی ٨٦٨٧ دەنگ ١کورسی

ئەوە لەکاتێکدایە ئەمڕۆ شەممە، شیروان زرار وتەبێژی کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردن و ڕاپرسی هەرێم بە ویستگە نیوزی ڕاگەیاند جیاکردنەوە و ژماردننی سەرجەم دەنگەکان کۆتایی هاتوە و چاوەڕێن ئەنجومەنی کۆمسیاران سکاڵاکان یەکلایی بکاتەوە و پاشان بە فەرمی ئەنجامەکان ڕابگەیەنن.


PM:02:46:20/10/2018


ئه‌م بابه‌ته 45416 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو