داواکاری گشتیی سعودیە: جەمال خاشقچی کوژراوە

‌جەمال خاشقچی - ڕۆژنامەنوسی سعودی

ویستگە نیوز-

داواکاری گشتیی سعودیە ڕایگەیاند ڕۆژنامەنوس جەمال خاشقچی لە ناو کونسوڵخانەی ئەو وڵاتە لە ئیستەمبوڵ کوژراوە.

لە بەیاننامەیەکد داواکاری گشتیی سعودیە ڕایگەیاند لێکۆڵینەوەکان لە ڕوداوی دیارنەمانی خاشقچی بەردەوامە و هەژدە کەس لەسەر ئەو دۆسیەیە دەستگیرکراون کە سەرجەمیان بە ڕەگەز سعودین.

لە بەیاننامەکەدا داواکاری گشتیی سعودیە ئاماژەی بەوەکرردووە لە ئەنجامی لێکۆڵینەوەکان دەرکەوتووە ڕۆژنامەنوس جەمال خاشقچی لە ئەنجامی دەمەقاڵەیەک لەگەڵ کارمەندانی کونسوڵخانەی سعودیە لە ئیستەمبوڵ کوژراوە.

خاشقچی ڕۆژنامەنوسێکی سعودیە و بەردەوام ڕەخنەی لە سیاسەتەکانی وڵاتەکەی هەبووە و دووەم ڕۆژی ئەم مانگە سەردانی کونسوڵخانەی وڵاتەکەی کرد لە ئیستەمبوڵ و هەر لەوێ بێسەروشوێن کرا، ئەو ڕوداوە بووە جێی بایەخی میدیا جیهانیەکان و زۆرێک لە سەرکردەی وڵاتان هاتنە دەنگ و داوای بەدواداچونان کرد لە ڕوداوەکەدا.


AM:09:19:20/10/2018


ئه‌م بابه‌ته 6468 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت