پسپۆڕێك هۆكاری لهرزینی دهستهكان ئاشكرا دهكات
وێستگه نیوز ـ
پسپۆڕێكی زانستی ئازار و بەنج رایدەگەیەنێت، لەرزین یەكێكە لە حاڵەتە باوەكانی كۆئەندامی دەمار سەرەتا تەنها دەست دەلەرزێت دواتر سەر و قاچ و شوێنەكانی دیكەی جەستە دەگرێتەوە.
د. هەڤین كەمال شا محەمەد، پسپۆڕ لە زانستی ئازار و بەنج و شارەزا لە چارەسەری فەقەرات و نەخۆشی جومگەكان بێ نەشتەرگەری لە هەژماری تایبەتی خۆی لە فەیسبوك رایگەیاندووە، لەرزینن یەكێكە لە حاڵەتە باوەكانی كۆئەندامی دەمار، رەنگە بۆ ماوەیەكی كاتی بێت یا ببێتە دیاردەیەكی درێژخایەن، سەرەتا تەنها دەست دەلەرزێت، بەڵام رەنگە دواتر سەر و قاچ و شوێنەكانی دیكەی جەستە بگرێتەوە.
له بارهی گرنگترین هۆكارەكانی دهست لهرزینهوه ئهو پسپۆڕه نووسیویهتی:
1. هۆكاری بۆماوەیی: بە بۆنەی تێكچوونێك لە جینەكانەوە ڕوو دەدات و نەخۆشی نیە و ئەگەر یەكێك لە دایك یان باوك هەی بێت؛ مناڵەكانیان ئەگەریان زیاترە تووش بن.
2. غوودەی سام یان ژەهراوی.
3. كەمی ڤیتامین B 12.
4. نەخۆشی پاركنسۆن.
5. دابەزینی ئاستی شەكر لە ناو خوێن.
6. سستی و تێكچوون و لەناوچوونی دەمارەكان: هۆكاری زۆرە وەك نەخۆشی شەكرە، جەڵتەی مێشك، ژەهراو بوون بە ڤیتامین B 6، هتد.
7. multiple sclerosis نەخۆشی رەقبوونی شانەو خانەجیاوازەكان.
8. بەكارهێنانی هەندێ دەرمان كە ماددەی دۆپامینیان تێدایە.
9. فشاری دەروونی یان جەستەیی زۆر و دڵەڕاوكێی بەردەوام.
1. خواردنەوەی بڕێكی زۆر لەو خواردنەوانەی مادەی كاڤایینان تێدایە وەك چا و قاوە.
11. پاش وازهێنان لە خواردنەوە كحولیەكان: بۆ ماوەیەكی كاتی و دواتر نامێنێت.
12. پیسبوونی ژینگە و ئاو وهەوا.
13. تەمەن: لە پاش تەمەنی 40 ساڵی دا زیاترە.
هــ. ر
PM:10:26:19/10/2018
ئهم بابهته 19024
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت