گه‌نجێكی خه‌ڵكی سه‌قز به‌هۆی كێشه‌ی كۆمه‌ڵایه‌تییه‌وه خۆی كوشت
فەرشاد ئەمینی
وێستگه نیوز ـ
گەنجێکی خەڵکی سەقز بە هۆی کێشەی كۆمه‌ڵایه‌تییه‌وه کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا.
بەپێی هەواڵی رێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، لاوێکی خەڵکی سەقز بە ناوی فەرشاد ئەمینی کە بە هۆی خواردنی حەبی برینجەوە لە نەخۆشخانەی شاری سنە راگیرا بوو، گیانی لەدەست دا.
بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، فەرشاد تەمەن 20 ساڵان و دانیشتووی گەڕەکی حەماڵاوای سەقز بووە کە بە هۆی کێشەی كۆمه‌ڵایه‌تیەوە بە خواردنی حەبی برنج کۆتایی بە ژیانی خۆی هێناوە.
لەلایەکی دیکەوە رۆژی یەکشەممەی رابردوو ژنێکی خەڵکی روانسەر بە ناوی نیلا مورادی دانیشتووی ئاوایی گەڕاو، بەهۆی کێشەی كۆمه‌ڵایه‌تییه‌وه خۆی هەڵواسیوە و کۆتایی بە ژیانی خۆی هێناو.
ناوبراو ماوەیەک بوو لە هاوسەرەکەی جیا ببوەوە.
هــ. ر
PM:08:06:19/10/2018
ئه‌م بابه‌ته 48424
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت