قورئان خوێنێكی به‌ناوبانگی عیراقی كۆچی دوایی كرد

‌عه‌لادین قه‌یسی، قورئان خوێنی گه‌وره‌ی عیراق

وێستگه‌ نیوز ـ
شه‌وی رابردوو له‌ عه‌ممانی پایته‌ختی ئه‌رده‌ن قورئان خوێنێكی گه‌وره‌ی عیراقی له‌ ته‌مه‌نی 75 ساڵیدا كۆچی دوایی كرد.


به‌ وته‌ی خێزانه‌كه‌یی، عه‌لادین قه‌یسی، قورئان خوێنی گه‌وره‌ی عیراق شه‌وی رابردوو دوای ململانێیه‌كی زۆر له‌گه‌ڵ نه‌خۆشی كۆچی دوایی كرد.

عه‌لادین قه‌یسی، یه‌كێك بووه‌ له‌ باشترین قورئان خوێنه‌كانی عیراق و خاوه‌نی ده‌نگێكی خۆش توانایه‌كی باشیشی هه‌بووه‌ له‌ مه‌قاماته‌ عیراقییه‌كان، هه‌روه‌ها له‌ ساڵی 2009 دا هه‌ڵبژێراوه‌ به‌ سه‌رۆكی (رابیته‌ی جیهانی ئیسلامی) له‌مالیزیا.

هــ. ر


PM:06:14:19/10/2018




ئه‌م بابه‌ته 50524 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت