قورئانخوێنه به‌ناوبانگه‌كه‌ی عیراق كۆچی دوایی كرد
وێستگه نیوزـ
له عه‌ممان-ی پایته‌ختی ئوردن، عه‌لائەدین قه‌یسی، قورئانخوێنی به‌ناوبانگی عیراق له ته‌مه‌نی 79 ساڵیدا كۆچی دوایی كرد.
خانه‌واده‌ی عه‌لائەدین قه‌یسی رایگه‌یاند كه ئه‌و قورئانخوێنه له شه‌وی هه‌ینی 19ی تاشرینی یه‌كه‌می 2018 دوای ململانێ له‌گه‌ڵ نه‌خۆشی كۆچی دوایی كردوه.
عه‌لائەدین قه‌یسی به دیارترین قورئاخوێنی عیراقیی ساڵانی 1970ی عیراق ده‌زانرێت، ئه‌وه‌ش له‌به‌ر ده‌نگه خۆشه‌كه‌ی و شاره‌زایی له تەجوید و مقاماتی عیراقی.
له 8ی ئابی 2009 له مالیزیا قه‌یسی به كۆی ده‌نگ به سه‌رۆكی رابیته‌ی ئیسلامیی قورئانخوێنان هه‌ڵبژێردرا.
AM:09:16:19/10/2018
ئه‌م بابه‌ته 39036
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت