پنتاگۆن: هێرشه‌كه‌ی ئه‌فغانستان هه‌ڵوێستی ئه‌مریكا به‌رامبه‌ر ئه‌و وڵاته ناگۆڕێت
وێستگه نیوزـ
وەزارەتی بەرگريی ئەمریکا رایگەیاند روداوی تەقەکردنەکەی ئەفغانستان کە تیایدا یەکێک لە بەهێزترین بەرپرسی ئه‌منیی كابول کوژرا، هه‌ڵوێستی واشنتن لە په‌یڕه‌وكردنی ستراتیژییە تایبەتەکەیدا بۆ باشوری ئاسیا ناگۆڕێت.
بەرپرسانی ئەفغانستان ئاشكرایانكرد جەنڕاڵ عەبدولڕەزاق، کە یەکێکە لە بەهێزترین بەرپرسەکانی ئاسایشی ئەفغانستان، کوژراوە ئه‌وه‌ش له‌كاتێكدا بووه كه پاسەوانێکی تایبەتی ئه‌و به‌رپرسه لە دوای کۆبوونەوەیەک لە هەرێمی قەندەهار تەقەی کردووە.
کۆلۆنێڵ کۆن ڤۆڵکنەر، گه‌وره به‌رپرسی وه‌زاره‌تی به‌رگریی ئه‌مریكا له‌وباره‌یه‌وه وتی " ئەم هێرشە سوربوونی ئەمریکا لە ستراتیژییە تایبەتییەکەی بۆ باشووری ئاسیا ناگۆڕێت، بەڵکو سوربوونمان زیاتر دەکات."
لە هێرشەکەدا باڵاترین جەنڕاڵی ئەمریکا لە ئەفغانستان به‌ناوی سکۆت میڵەر ڕزگاری بوو کە پێش چەند خولەکێک لەگەڵ عەبدولڕەزاقدا لە کۆبوونەوەدا بوو، بەڵام سەرکردەی هەواڵگریی ناوخۆی ئەفغانستان کوژرا و فەرمانڕەوای هەرێمی قه‌نده‌هاریش بە سەختی برینداربوو.
AM:08:23:19/10/2018
ئه‌م بابه‌ته 1996
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت