پانزە چەکداری داعش کوژران و دوو شەڕڤانیش شەهیدبوون


وێستگە نیوز-

هەسەدە ڕایگەیاند لە ماوەی ٢٤ کاتژمێری ڕابردوودا ١٥ چەکداری داعش کوژراون و ٢ شەڕڤانیش شەهید بوون و فڕۆکەکانی هاوپەیمانانیش ١١ مۆڵگەی داعشیان بۆردومان کردووە.

ناوەندی ڕاگەیاندن و چاپەمەنی هێزەکانی سوریای دیموکرات لە ڕاگەیەنراوێکدا ئەوەی خستوەتەڕوو "لەماوەی ٢٤ کاتژمێری ڕابردوودا شەڕڤانان هێرشێکی داعشیان لە بەرەی باغۆر تێکشکاندووە".

لە ڕاگەیەنراوەکەدا هاتووە "فڕۆکەکانی هاوپەیمانان بۆ پشتیوانی شەڕڤانان ١١ مۆڵگەی داعشیان بۆردومان کردووە".

هەسەدە ئەوەشی خستوەتەڕوو "لە شەڕەکانی ٢٤ کاتژمێری ڕابردوودا ١٥ چەکداری داعش کوژراون و ٢ شەڕڤانیش شەهیدبوون".

کۆتا قۆناغی ئۆپەراسیۆنی گەردەلولی جەزیرە بەردەوامە و هەسەدە لەو ئۆپەراسیۆنەدا ئامانجیەتی سەرجەم خاکی باکوری سوریا لە چەکدارانی داعش پاکبکاتەوە.


PM:11:26:18/10/2018


ئه‌م بابه‌ته 1968 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت