شاسوار عەبدولواحید: لەماوەی پێنج ڕۆژدا نۆ باڵیۆز و کونسڵم بینیوە

‌شاسوار عەبدولواحید - سەرۆکی جوڵانەوەی نەوەی نوێ

وێستگە نیوز-

شاسوار عەبدولواحید ڕایگەیاند لەماوەی پێنج ڕۆژدا ٩ باڵیۆز و کونسوڵی بینیوە و باسی ساختەکاری هەڵبژاردنەکانی لەگەڵکردوون.

شاسوار عەبدولواحید سەرۆکی جوڵانەوەی نەوەی نوێ لە پێگەی خۆی لە تۆڕی کۆمەلاتی فەیسبووک ڕایگەیاند "لە شارەکانی هەولێر و سلێمانی نۆ دیدارمان ئەنجامدا لەگەڵ نۆ لە باڵوێزان و کونسوڵانی وڵاتانی بیانی لە هەرێم و لە عێراق".

سەرۆکی جوڵانەوەی نەوەی نوێ ئاماژەی بەوەشکردووە "لەو دیدارانەدا مەبەستمان بوو پەیامی خۆمان بگەێنین بەتایبەت لەبارەی ساختەکاریەکانی هەڵبژاردنەکان".

ناوبراو ڕونیشیکردوەتەوە لە دیدارەکاندا باسی چوار ساڵی داهاتووی پرۆسەی سیاسی هەرێم کراوە و ئەگەرەکانی بایکۆتکردن یان بەشداری کردن لە پەرلەمان و حکومەتدا تاوتوێ کراون.

ئەوە لەکاتێکدایە بەگوێرەی ئەنجامە بەراییەکانی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان نەوەی نوێ نزیکەی نۆ کورسی پەرلەمانی بەردەکەوێت و پێشتریش سەرۆکی جوڵانەوەکە ڕایگەیاند ئەگەر ئەنجامەکان بەو جۆرە بمێنەوە بایکۆتی پرۆسەی سیاسی دەکەن و ئامرازی تر دەگرنە بەر بۆ فشارخستنە سەر حکومەت و دەسەڵات.


PM:11:02:18/10/2018


ئه‌م بابه‌ته 7448 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت