نوسینگه‌ی عادل عه‌بدولمه‌هدی: ناوی هیچ كاندیدێك بۆ پۆسته وزارییه‌كان ئاشكرا نه‌كراوه
وێستگه نیوزـ
نوسینگه‌ی سه‌رۆك وه‌زیرانی راسپێردراوی عیراق ئه‌و هه‌واڵانه‌ی ره‌تكرده‌وه كه باس له ئاشكراكردنی ناوی كاندیدان بۆ پۆسته وزارییه‌كان ده‌كه‌ن.
له راگه‌یه‌ندراوێكدا، نوسینگه‌ی عادل عه‌بدولمه‌هدی، سه‌رۆك وه‌زیرانی راسپێردراوی دوپاتیكردوه‌ته‌وه كه سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی له 10ی تشرینی یه‌كه‌می 2018 ئه‌و هه‌واڵانه به درۆ خراوه‌ته‌وه، به‌ڵام هێشتا هه‌ندێك پێگه‌ی ئه‌لیكترۆنی زانیاریی ناڕاست سه‌باره‌ت به كاندیدانی پۆسته وزارییه‌كان بڵاوده‌كه‌نه‌وه.
نوسینگه‌كه‌ی سه‌رۆك وه‌زیرانی راسپێردراو تكای ئه‌وه‌شیكردوه كه له نوسینگه‌ی سه‌رۆك وه‌زیران زیاتر، پشت به هیچ هه‌واڵێكی دیكه نه‌به‌سترێت و داوای له ده‌زگاكانی راگه‌یاندن و هاوڵاتیانی عیراق كردوه خۆیان له هه‌واڵی ناڕاست و هه‌ڵبه‌ستراو به‌دووربگرن.
له سه‌روبه‌ندی پێكهێنانی حكومه‌تی نوێی عیراق له‌لایه‌ن عادل عه‌بدولمه‌هدی، سه‌رۆك وه‌زیرانی راسپێردراوی عیراق، چه‌ندین هه‌واڵ و ده‌نگۆی جیاجیا سه‌باره‌ت به ناوی ئه‌و كاندیدانه بڵاوده‌بێته‌وه كه پۆسته وزارییه‌كان ده‌گرنه‌ده‌ست.
له‌ونێوانه‌شدا باس له‌وه ده‌كرا كه گوایه كورد سێ وه‌زاره‌تی له حكومه‌تی نوێی عیراقدا ده‌بێت، ئه‌وانه‌ش وه‌زاره‌ته‌كانی دارایی و كۆچ و كۆچبه‌ران له‌پشكی پارتی دیموكراتی كوردستان و وه‌زاره‌تی داد له پشكی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان، هەندێک دەنگۆی دیکەش باس لەوە دەکەن کا پارتی لە هەوڵی بەدەستهێنانی وەزارەتی دەوەرە و وەزارەتێکی تر و پێکهێنانی ئەنجومەنێکی سیاسی باڵادایە کە مەسعود بارزانی سەرۆک یان ئەندامی کارا و هەڵسوڕێنەری بێت.
سه‌باره‌ت به پڕکردنەوەی پۆستە سیادییەکانیش، ده‌وترا كه نوری مالیکی لە هەوڵی وەرگرتنەوەی پۆستی جێگری سەرۆک کۆماردایە و لە سوننەکانیش سەلیم جبوری بەهەمانشێوە کار بۆ جێگرتنەوەی ئوسامە نوجێفی دەکات لە سەرۆکایەتی کۆمار، هەوڵەکانی سەرۆکی پرۆژەی عەرەبی خەمیس خەنجەریش بۆ وەرگرتنی ئەو پۆستە بەر ڤیتۆی سەدر کەوتووە، ئه‌وه‌ش بە پاساوی بەرگرتن لە پشكپشكێنه‌ی تایه‌فی.
PM:09:35:18/10/2018
ئه‌م بابه‌ته 7488
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت