ئاراس شێخ جه‌نگی روونكردنه‌وه‌یه‌كی بڵاوكرده‌وه
ئاراس شێخ جه‌نگی
وێستگه نیوز –
ئاراس شێخ جه‌نگی، كادری پێشكه‌وتووی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان رایگه‌یاند كه نه له فه‌یسبوك و نه له هیچ تۆڕێكی كۆمه‌ڵایه‌تی تردا په‌یج و به‌شداری نییه.
له روونكردنه‌وه‌یه‌كدا كه وێنه‌یه‌كی ده‌ست وێستگه نیوز كه‌وتووه، ئاراس شێخ جه‌نگی، كادری پێشكه‌وتووی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان رایگه‌یاند كه "ماوه‌یه‌كه په‌یجێك له فه‌یسبوك به‌ناوی به‌نده‌وه كراوه‌ته‌وه. سه‌ره‌تا گرنگیم پێنه‌دا و هیچم له‌باره‌وه نه‌وت".
ئاماژه‌شی به‌وه‌دا كه "به‌ڵام كه‌مێك پێش ئێستا ئه‌و په‌یجه هه‌ندێ قسه و زانیاری هه‌ڵبه‌ستراوی به‌ناوی منه‌وه له‌سه‌ر هه‌ڤاڵ سه‌عدی ئه‌حمه‌د پیره بڵاوكردۆته‌وه".
ئاراس شێخ جه‌نگی ده‌ڵێت: "لێره‌وه به هه‌موو لایه‌كی راده‌گه‌یه‌نم كه ئه‌و په‌یجه دور و نزیك هیچ په‌یوه‌ندییه‌كی به منه‌وه نییه".
ئه‌و كادیره پێشكه‌وتووه‌ی یه‌كێتی راشیگه‌یاند كه "من نه له فه‌یسبوك و نه له‌هیچ تۆڕێكی كۆمه‌ڵایه‌تی تریشدا په‌یج و به‌شدارییم نییه".
دوای لێدوانێكی سه‌عدی ئه‌حمه‌د پیره وته‌بێژی مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان كه وتبووی "پارتی له ئێٍستادا برینداره"، له‌لایه‌ن به‌شێك له په‌یجه‌كانه‌وه هێرشی توند كرایه‌سه‌ری.
PM:08:56:18/10/2018
ئه‌م بابه‌ته 17036
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت