به جوانترین خانمی ناو فڕۆكه داده‌نرێت
وێستگه نیوزـ
وێنه‌كانی مابیل غوو، خانمه كارمه‌ندی فڕۆكه‌وانیی چینی له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان ده‌ستاوده‌ستێكی زۆری پێده‌كرێت و هه‌وادارانی به جوانترین و وروژێنه‌رترین خانمه كارمه‌ندی ناو فڕۆكه‌ی ده‌زانن.
مابیل ته‌مه‌نی 24 ساڵه و له خۆی به سه‌ماكار ده‌زانێت و خوێندكاری به‌شی كارگێڕیی كاره، هاوكات وەک خانمێکی خزمەتگوزاری بۆ گه‌شته‌كانی كۆمپانیای فڕۆكه‌وانیی AirAsiaیش كار ده‌كات.
له 12ی تشرینی یه‌كه‌می 2018 له گه‌شتێكدا كه به‌ره‌و هۆنگ كۆنگ ده‌چوو، یه‌كێك له سه‌رنشینه‌كان وێنه‌ی ئه‌و كچه‌ی گرت و دواتر له هه‌ژماری خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تیی فه‌یسبوك وێنه‌كه‌ی بڵاوكرده‌وه، ئه‌مه‌ش وایكرد خه‌ڵكێكی زۆر به شان و باڵی ئه‌و كچه‌دا هه‌ڵبده‌ن.
وێنه‌كه‌ی مابیل 4 هه‌زار لایكی بۆ هات و 2 هه‌زار جاریش شه‌یر كرایه‌وه و هه‌زاران كۆمنێتیشی بۆ نوسرا و ئه‌ویش پێشوازیی له‌و ستایش و كۆمێنتانه كرد و له ستۆریی خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تیی ئینستاگرام وێنه‌كانی دانایه‌وه.
مابیل وتویه‌تی: "نازانم كاردانه‌وه‌كانی خه‌ڵك به‌رامبه‌ر وێنه‌كانم چینن به‌ڵام خۆشخاڵم كه ده‌یانخوێنمه‌وه، من ته‌نها ده‌مه‌وێت كارمه‌ندێكی باش بم و وا بكه‌م خه‌ڵكه له گه‌شته‌كانیاندا كه‌یفخۆش بن".
PM:08:10:18/10/2018
ئه‌م بابه‌ته 6136
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت