ئەنجومەنی ئاسایشی هەرێم: گروپێکی دزین و بەقاچاخبردنی نەوتمان دەستگیرکردووە
وێستگە نیوز-
ئەنجومەنی ئاسایشی هەرێم ڕایگەیاند گروپێکیان دەستگیرکردووە بەتۆمەتی
دزین و بە قاچاخبردنی نەوت و گروپەکە پێکهاتوون لە چوار هاوڵاتی و دوو کارمەندی ئاسایش و
ئەنجومەنەکە داواشی لە دەزگا ئەمنیەکانی پارێزگاکان کردووە داڵدەی قاچاخچیەکان
نەدەن.
ئەنجومەنیی ئاسایشی هەرێم ڕاگەیەنراوێکی بڵاوکردەوە و ئەوەی خستوەتەڕوو "له‌چوارچێوه‌ی
هه‌ڵمه‌ته‌کانی جێبه‌جێکردنی یاسا، بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی گه‌نده‌ڵی و نه‌هێشتنی
ده‌ستێوه‌ردان له موڵکی گشتی. به‌پێی بڕیاری دادوه‌ر، له ئۆپه‌راسیۆنێکی ده‌زگا
ئه‌منییه‌کان و به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئاسایشی گشتی، گروپێکی دزین و به قاچاخبردنی
نه‌وت ده‌ستگیرکرا، که پێکهاتووه له چوار هاوڵاتی و دوو کارمه‌ندی ئاسایش".
لە ڕاگەیەنراوەکەدا ئەوەش هاتووە "ده‌ستگیرکراوان به پێی
رێوشوێنه یاساییه‌کان مامه‌ڵه‌یان له‌گه‌ڵدا ده‌کرێت و دوای ته‌واو بوونی
لێکۆڵینه‌وه‌کانیش، له‌لایه‌ن دادگاوه دۆسیه‌کانیان یه‌کلا ده‌کرێته‌وه".
ئەنجومەنی ئاسایش جەختیکردوەتەوە "پێویسته ده‌زگا ئه‌منییه‌کان
له پارێزگا و ناوچه جیاجیاکانی دیکه‌ی هه‌رێمی کوردستان، جێبه‌جێکاری یاسا بن و
به‌هه‌مانشێوه مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ رێگر و یاساشکێنه‌کان بکه‌ن و داڵده‌ی قاچاخچی و
گه‌نده‌ڵکاران نه‌درێت".
PM:07:51:18/10/2018
ئه‌م بابه‌ته 4836
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت