عادل عه‌بدولمه‌هدی به‌یاننامه‌یه‌ك سه‌باره‌ت به دامه‌زراندنی خێرای ناشه‌رعی ده‌رده‌كات
عادل عه‌بدولمه‌هدی، سەرۆک وه‌زیرانی راسپێردراوی عیراق
وێستگه نیوزـ
سه‌رۆك وه‌زیرانی راسپێردراوی عیراق به‌یاننامه‌یه‌كی سه‌باره‌ت به ره‌فتاری چه‌ند وه‌زاره‌ت و فه‌رمانگه‌یه‌ك ده‌كرد كه واژوی خێرای گرێبه‌ست ده‌كه‌ن و به‌شێوه‌یه‌كی ناشه‌رعی خه‌ڵك داده‌مه‌زرێنن.
عادل عه‌بدولمه‌هدی، سەرۆک وه‌زیرانی راسپێردراوی عیراق له به‌یاننامه‌كه‌یدا ده‌ڵێت: "له‌م ماوه كورته رابردودا تێبینیی ئه‌وه‌مان كردوه هه‌ندێك وه‌زاره‌ت و فه‌رمانگه واژوی خێرای گرێبه‌ست ده‌كه‌ن و خه‌ڵك به شێوه‌یه‌كی ناشه‌رعی داده‌مه‌زرێنن، ئه‌مه جگه‌له‌وه‌ی چه‌ند گۆڕانكارییه‌كیشیان له پۆست و پێكهاته‌كانیاندا كردوه".
سه‌رۆك وه‌زیرانی راسپێردراو داواشی له د.به‌رهه‌م ساڵح، سه‌رۆك كۆماری عیراق و حه‌یده‌ر عه‌بادی، سه‌رۆك وه‌زیرانی ماوه كۆتایی هاتوو كردوه رێگری له‌و رێوشوێنه ناده‌ستوریانه بكه‌ن.
عه‌بدولمه‌هدی داواشی له په‌رله‌مانی عیراق كردووه چاودێریی ئه‌و حاڵه‌ته بكات و رایگه‌یاندوه كه حكومه‌تی داهاتوو هه‌ر فه‌رمانێك هه‌ڵده‌وه‌شێنێته‌وه كه له چوارچێوه‌ی ده‌ستوری و یاساییدا نه‌بێت، هه‌ر كه‌سیش ئه‌و كاره‌ی كردبێت خۆی روبه‌ڕوی سزا ده‌كاته‌وه.
PM:07:29:18/10/2018
ئه‌م بابه‌ته 6604
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت