6 كافتریا و چێشتخانه له هه‌ولێر داخران
وێستگه نیوز -
له‌لایه‌ن قایمقامیه‌تی قه‌زای ناوه‌ندیی هه‌ولێر و ۲۲ شوێنكار و پشكنین و به‌دواداچوونیان بۆكرا و بڕیاردرا به داخستنی 6 كافتریا و چێشتخانه.
له راگه‌یه‌ندراوێكدا كه وێنه‌یه‌كی ده‌ست وێستگه نیوز كه‌وتووه، قایمقامیه‌تی قه‌زای ناوه‌ندیی هه‌ولێر رایگه‌یاند كه لیژنه‌ی پشكنین و چاودێری بازاڕ له رێكه‌وتی 2018/10/17 پشكنینیان بۆ 22 شوێن له شاری هه‌ولێر ئه‌نجام دا، كه پێكهاتوون له كافتریا، خواردنگه، چێشتخانه".
قایمقامیه‌تی قه‌زای ناوه‌ندیی هه‌ولێر ده‌ڵێت: "به‌هۆی پابه‌ندنه‌بوون به رێنماییه‌كان 6 كافتریا و چێشتخانه داخران".
ئاماژه‌شی به‌وه‌دا كه "پشكنین و به‌دواداچوونه‌كانی قایمقامیه‌تی هه‌ولێر له‌پێناو به‌رژه‌وه‌ندی گشتی و پاراستنی ته‌ندروستی هاوڵاتیانه".
جه‌ختیشی له‌وه كرده‌وه كه "هه‌رشوێنێك پابه‌ندنه‌بێ به رێنماییه‌كان، رێكاری یاسایی به‌رامبه‌ر خاوه‌نه‌كانیان ده‌كرێت".
قایمقامیه‌تی قه‌زای ناوه‌ندیی هه‌ولێر راشیگه‌یاند كه "به‌دواداچوون بۆ هه‌موو ئه‌و سكاڵایانه ده‌كرێن، كه رۆژانه ئاڕاسته‌ی لیژنه‌كانی قایمقامیه‌ت ده‌كرێن".
PM:05:52:18/10/2018
ئه‌م بابه‌ته 4876
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت