مێردمنداڵێك له ئاوی زاخۆدا خنكا
دیمەنێک لە روداوەکە
وێستگه نیوزـ
نیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ مێردمنداڵێك كه‌وته ناو ئاوی گوندێکی سنوری قه‌زای زاخۆ-ی سه‌ربه پارێزگای دهۆك و خنكا.
هێمن سلێمان، وته‌بێژی پۆلیسی دهۆك رایگه‌یاند: مێردمنداڵه‌كه ته‌مه‌نی 16 ساڵه و كه‌وتوه‌ته ناو ئاوی گوندی چه‌م مشكۆ له سنوری قه‌زای زاخۆ و گیانی له‌ده‌ستداوه.
وته‌بێژی پۆلیسی دهۆك راشیگه‌یاند كه ته‌رمی مێردمنداڵه‌كه له‌لایه‌ن تیمی ده‌ریاوانیی پۆلیسی زاخۆوه ده‌رهێناوه‌ته‌وه و ره‌وانه‌ی پزیشكی دادوه‌ری كراوه.
خنكانی ئه‌و مێردمنداڵه له‌كاتێكدایه كه هه‌ر ئه‌مڕۆ له قه‌زای به‌رده‌ڕه‌شی سه‌ربه پارێزگای دهۆك روداوێكی هاتوچۆ رویدا و به‌هۆیه‌وه دوو هاوڵاتی گیانیان لەدەستدا و یه‌كێكی دیکەش بریندار بوون.
PM:05:41:18/10/2018
ئه‌م بابه‌ته 1796
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت