قائیمقامی سلێمانی: رێوشوێنی نوێ بۆ چاودێریكردنی كه‌رتی ته‌ندروستی ده‌گرینه‌به‌ر
وێستگه نیوز -
قائیمقامی سلێمانی ده‌ستخۆشی له لیژنه‌ی هاوبه‌شی ته‌ندروستی ده‌كات و رایگه‌یاند كه رێوشوێنی نوێ ده‌گرینه‌به‌ر بۆ زیاتر چاودێریكردنی كه‌رتی ته‌ندروستی و خزمه‌تكردنی شاری سلێمانی.
ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه 2018.10.18 ئاوات محه‌مه‌د، قائمیمقامی سلێمانی له‌گه‌ڵ سه‌ندیكاكانی ده‌رمانسازان، پزیشكان و پزیشكانی ددان و به به‌شداری به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیه‌كانی ته‌ندروستی و چاودێری بازرگانی و ئاسایشی سلێمانی كۆبووه‌وه.
له‌پاش كۆبونه‌وه‌كه و له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانی كه بۆ ده‌زگاكانی راگه‌یاندن ئاماده‌كرابوو ئاوات محه‌مه‌د راگه‌یاند كه "ئامانجی كۆبوونه‌وه‌كه بۆ ئه‌وه‌یه به‌هه‌موو لایه‌كمانه‌وه میكانیزم و رێوشوێنی پێویست و نوێ ده‌گرینه‌به‌ر بۆ چاودێریكردنی كه‌رتی ته‌ندروستی و زیاتر كاراكردنی لیژنه‌ی هاوبه‌شی ته‌ندروستی بۆ خزمه‌تی شاری سلێمانی كه له‌شه‌ش مانگی رابردودا كاری زۆر باشیان كردووه كه جێگه‌ی ده‌ستخۆشییه".
ئاوات محه‌مه‌د وتی: "رۆژانه لیژنه‌كه لێپرسینه‌وه له ده‌رهێنانی مۆڵه‌ت و كوالێتی و نرخی ئه‌و ده‌رمانانه‌ی به هاوڵاتیانی ده‌فرۆشن ده‌كه‌ن".
ئاماژه‌شی به‌وه‌دا كه "له ماوه‌ی ده‌ستبه‌كاربونیانه‌وه هه‌تا ئێستا لیژنه‌كه (301) سه‌ردانی ئه‌و شوێنانه‌ی كردووه كه هاوڵاتیان بۆ وه‌رگرتنی چاره‌سه‌ر رووی تێده‌كه‌ن، (74) پسوڵه‌ی سه‌رپێچی تۆماركرداوه له‌گه‌ڵ داخستنی (19) شوێن، كه گۆڕانكاری گه‌وره له كاركردنی ده‌رمانخانه‌كاندا روویداوه".
وتیشی: "سوپاسی فه‌رمانگه‌كانی تر ئه‌كه‌ین كه بوونه هۆكاری دروستبوونی ئه‌م لیژنه، له كۆبونه‌وه‌كه‌دا هاوكاری خۆیان بۆ لیژنه‌كه دووپات كرده‌وه هه‌م له‌ڕووی بڵاوكردنه‌وه‌ی هۆشیارییه‌وه و هه‌م له‌ڕووی زیادكردنی نوێنه‌ره‌كانیانه‌وه بۆ ئه‌وه‌ی لیژنه‌كه باشتر كاره‌كانی به‌ره‌وپێش ببات".
ده‌رباره‌ی سكاڵاكانی هاوڵاتیان قائمیمقامی سلێمانی ئه‌وه‌ی خسته‌ڕوو كه "سكاڵای هاوڵاتیان له‌لایه‌ن لیژنه‌یه‌كی تایبه‌تی سه‌ربه‌لیژنه هاوبه‌شه‌كانه‌وه به‌دواداچوونی بۆده‌كرێت، وه‌ك هه‌موو شوێنه‌كانی تر رێكاری یاسای به‌رامبه‌ر نۆڕینگه و ده‌رمانخانه و هه‌موو ئه‌و شوێنانه‌ی سه‌رپێچی ده‌كه‌ن ده‌گیرێته‌به‌ر".
له‌كۆتاییدا قائیمقامی سلێمانی رایگه‌یاند كه "بڕیاره‌كه‌ی سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران و وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی ده‌بێت به پاڵپشت بۆ جێبه‌جێكردنی ئه‌ركه‌كانمان و كۆبوونه‌وه‌كه‌ش ده‌بێته سه‌ره‌تایه‌كی باش بۆ دروستكردنی هه‌ماهه‌نگی له‌نێوان لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كانی شاری سلێمانی بۆ خزمه‌تكردنی شاره‌كه".
PM:05:33:18/10/2018
ئه‌م بابه‌ته 7056
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت