دهۆك.. دوو هاوڵاتی له روداوێكی هاتوچۆدا گیانیانله‌ده‌ستدا
وێستگه نیوزـ
لە قەزای بەردەڕەش-ی سه‌ربه پارێزگای دهۆك، روداوێكی هاتوچۆ رویدا و به‌هۆیه‌وه دوو هاوڵاتی گیانیان لەدەستدا و یه‌كێكی دیکەش بریندار بوو.
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی پۆلیسی دهۆك رایگه‌یاند: پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ پێنجشه‌ممه 18ی تشرینی یه‌كه‌می 2018، لەسەر رێگای نێوان پردی حسێنی و بەردەڕەش پێکدادان لە نێوان سێ ئۆتۆمبێل روویداوە کە دوانیان بارهەڵگر و ئەوەی دیکەیان ئۆتۆمبێلێکی تایبەت بووە.
ئاماژەی بەوەش کرد، لە ئەنجامی ئەو رووداوە دوو هاوڵاتی گیانیان لەدەستداوە و یه‌كێكی دیکەش بریندار بووە، به‌گوێره‌ی زانیارییه‌كانیش، ئەو دوو کەسەی گیانیان لەدەستداوە خەڵکی گوندی خورسابات لە ناوچەی باشیکن.
PM:04:40:18/10/2018
ئه‌م بابه‌ته 2232
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت