دابه‌شكردنی نه‌وت له‌م پارێزگایه ده‌ستیپێكرده‌وه
وێستگه نیوز ـ
لیژنەی باڵای دابەشكردنی سوتەمەنی لە پارێزگای هەڵەبجە رایگه‌یاند، رۆژی یەكشەممەی داهاتوو دابەشكردنی نەوت لە هەڵەبجە دەسـتپێدەكاتەوە.
لیژنەی باڵای دابەشكردنی سوتەمەنی لە پارێزگای هەڵەبجە لە ئاگادارییەكدا، كە وێنەیەكی دەست وێستگه نیوز كه‌وتووه، تیایدا هاتووه: كەوتووە رایگەیاندووە، سەرەتای هەفتەی داهاتوو دەست بە دابەشكردنەوەی بەشە نەوتی ماڵان دەكرێتەوە.
ئه‌وه‌ش هاتووه: دوای زیاتر لە دوو هەفتە لە دابەشكردنی نەوت بڕیارە بەهەمان میكانیزمی پێشوو لە رێگەی بڵاوكردنەوەی ناوی بریكارەكان هاوڵاتیان لە وەرگرتنی نەوتەكەیان ئاگادار بكرێنەوە.
نه‌وتی سپی ماڵان له لایه‌ن وه‌زاره‌تی نه‌وتی عیراقه‌وه دابینكراوه و بۆ هه‌ر به‌رمیلێك بڕی 51 هه‌زار دینار له هاوڵاتییان وه‌رده‌گیرێت.
هــ. ر
PM:02:05:18/10/2018
ئه‌م بابه‌ته 29076
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت