پۆلیسی کۆیە روونکردنەوە لە سەر روودانی شەڕی نێوان دوو بنەماڵە دەدات

‌عەلی عەبدوڵا، بەرێوەبەری پۆلیسی کۆیە

وێستگه‌ نیوزـ
پۆلیسی کۆیە رایگەیاند، بەهۆی شەرەکەی دوێنێی کۆیە کە کوژرانی کەسێک و برینداربوونی دوو کەسی لێکەوتەوە، کەسێکیان دەستگیرکردووە و لێکۆڵینەوە لە رووداوەکەش بەردەوامە.


عەلی عەبدوڵا، بەرێوەبەری پۆلیسی کۆیە ئەمڕۆ پێنجشه‌ممه‌ 18ی تشرینی یەکەم لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەوانیدا ئاماژەی بەوە کرد، شەوی رابردوو بەهۆی لەوەڕگاوە شەڕ لە نێوان دوو بنەماڵە لە گوندەکانی قۆریتان و باغەزنێ لە سنووری ناحیەی تەقتەق ڕوویداوە و بەوهۆیەوە کەسێک کوژراو و دوو کەسی تر برینداربوون.

ناوبراو ئەوەشی راگەیاند، هەر شەوی رابردوو توانیویانە ئەو کەسەی تۆمەتبارە بە رووداوەکە بە برینداری دەستگیری بکەن.

وتیشی: "لێکۆڵینەوە لە رووداوەکە بەردەوامە ئەگەر دەرکەوت کەسی تر تۆمەتبار بێت دەستگیر دەکەین رووبەرووی دادگای دەکەینەوە".

شەوی رابردوو شەڕ لە نێوان دوو بنەماڵە لە سنووری قەزای کۆیە روویدا و بەوهۆیەوە، کەسێک کوژرا و دوو کەسی تریش برینداربوون کە لە باوکێک و دوو کوڕ پێکهاتوون.

هــ. ر


PM:01:41:18/10/2018


ئه‌م بابه‌ته 2788 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

زۆرترین خوێندراو