كه‌شناسی هه‌رێم: دوو شه‌پۆلی بارانبارین هه‌رێمی كوردستان ده‌گرێته‌وه‌


وێستگه‌ نیوز ـ
دەزگای کەشناسی هەرێمی کوردستان پێشبینی دەکات، بەهۆی بەھێزی نزمەپاڵەپەستۆی دەریایی سپی ناوەڕاست لەسەرەتای هەفتەی داهاتوودا دوو شەپۆلی باران بارین هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە.


دەزگای کەشناسی کوردستان لە لاپەرەی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبوک ئاماژەی بەوە کردووە، لە رۆژی شەممە 20ی تشرینی یەکەم 2018، ھەرێمی کوردستان دەکەوێتە ژێر کاریگەری بەھێزی نزمەپاڵەپەستۆی دەریایی سپیی ناوەڕاست و ھاوکات لەگەڵ کاریگەری لاواز بۆ مامناوەندی نزمە پاڵەپەستۆی نیمچە دوورگەی عەرەبی بۆ سەر ناوچەکانی عیراق شەپۆلێکی باران بارین و ھەورە بروسکە سەرجەم ناوچە جیاجیاکانی ھەرێم دەگرێتەوە و لەگەڵ ئەوەشدا خێرایی باش زیاد دەکات.

روونیشیکردووەتەوە، لە رۆژی یەکشەممە کاریگەری شەپۆلەکە بەچڕی دەردەکەوێت، سەرەتا شەپۆلەکە دەگاتە ناوچەکانی پارێزگای دھۆک و ناوچەکانی رۆژئاوای ھەرێم پاشان کاریگەریەکانی دەگاتە ناوچەکانی باشور و رۆژھەڵاتی ھەرێم و ناوچە سنوریەکان و ئیدارەی راپەرین پاشان بە نیمچە بەھێزی لەگەڵ کاریگەری نزمەپاڵەپەستۆی نیمچە دوورگەی عەرەبیەوە ئیدارەی گەرمیان و دەوروبەری دەگرێتەوە.

ئەوەشی باس کردووە، کاریگەری ئەم شەپۆلە تا بەرەبەیانی رۆژی دووشەممە 22ی تشرینی یەکەمی 2018، بەردەوام دەبێت لە ئێوارەی رۆژی دووشەممەوە دواتر کەش ئاسایی دەبێتەوە تا رۆژی چوارشەممە.

دەزگای کەشناسی کوردستان راشیگەیاندووە، لە رۆژی چوارشەممە 24ی تشرینی یەکەمی 2018، دووەم شەپۆلی بەھێزی بارانبارین جارێکی دیکە روودەکاتەوە ھەرێمی کوردستان، ئەوەشی خستووەتەڕوو، "ئەم شەپۆلەیان جیاواز دەبێت و تاکاتی نزیک بوونەوەی چاوەڕوانی دواین گۆڕانکاریەکان دەبین و زانیاری زیاتری لەسەر بڵاودەکەینەوە".

هــ. ر


PM:12:22:18/10/2018


ئه‌م بابه‌ته 65264 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

زۆرترین خوێندراو