شاره‌وانی چه‌مچه‌ماڵ هاوڵاتیان ئاگادار ده‌كاته‌وه
وێستگه نیوز ـ
سه‌رۆكایه‌تی شارەوانی چەمچەماڵ پەیامێکی ئاگادارکردنەوە ئاڕاستەی ھاوڵاتیان دەکات لەبارەی ئەوەی چەند کەسێک لەبەرامبەر مژدەی پێدانی زەوی داوای کارتی مۆبایل یان پارە دەکەن و داوا ده‌كات كه‌س نه‌كه‌وێته داویانه‌وه.
لە روونکردنەوەیه‌كی شارەوانی چەمچەماڵ كه وێنه‌یه‌كی ده‌ست وێستگه نیوز كه‌وتووه، تیایدا ھاتووە: "چەند رۆژێکە چەند کەسێکی نەفس نزم و ھەلپەرست بە سیمکارتی نەناسراو تەلەفۆن بۆ ھاوڵاتیان دەکات بەناوی شارەوانی و دەزگای شەھیدانەوە مژدەی پێدانی دابەشکردنی زەوی بەو ھاوڵاتیانە دەدەن کە فەرمانی زەویان ھەیەو داوای کارتی مۆبایل یان پارەیان لێدەکەن".
له روونكردنه‌وه‌كه‌دا هاتووه: "وەک شارەوانی چەمچەماڵ داوا دەکەین ھەر کەس لە رێگەی تەلەفۆن یان ھەر رێگایەکی ترەوە داوای کارتی مۆبایل یان پارەی کرد باوەڕی پێ مەکەن و ئەو کەسانە ھیچ پەیوەندییەکیان بەشارەوانییەوە نییە، ھەر شتێکی رەسمیش ھەبێ سەبارەت بەدابەشکردنی زەوی ئەوە ئێمە لەڕێی شارەوانیەوە ھاوڵاتیان ئاگادار دەکەینەوە".
پێشتریش به‌ناوی دابه‌شكردنی زه‌وی به كه‌مئه‌ندامان چه‌ند جارێك كه‌سانی له‌و جۆره په‌یوه‌ندیان ده‌كرد و داوای پاره‌یان ده‌كرد.
هــ. ر
AM:09:50:18/10/2018
ئه‌م بابه‌ته 6156
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت