نه‌جمه‌دین كه‌ریم له باره‌ی په‌یوه‌ندیكردنی به ریزه‌كانی پارتییه‌وه روونكردنه‌وه‌یدا
وێستگه نیوز ـ
نەجمەدین کەریم پارێزگاری پێشووی كه‌ركوك و ئه‌ندامی پێشووی مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان له سه‌ر بڵاوبوونه‌وه‌ی هه‌واڵی په‌یوه‌ندی كردنی به ریزه‌كانی پارتییه‌وه روونكردنه‌وه‌یدا.
نەجمەدین کەریم لە روونکردنەوەیەکدا دەڵێت: "سەرتاپای ئەو ھەواڵە رەتدەکەینەوە و داوا لە کەناڵەکانی راگەیاندن دەکەین بەتایبەتی کەناڵی ئاسمانی شەرقییە ئەتەکییەتی راگەیاندن رەچاوبکەن".
داواش لە ھەموو خەڵکی کوردستان شاری کەرکوک دەکات باوەڕ بەو پروپاگەندانە نەکەن، کە بە وتەی خۆی مەرامی سیاسیی بڵاو دەکرێتەوە.
ئەمە لەکاتێکدایە کەناڵی شەرقییەی عیراقی هەواڵێکی بڵاوکردەوە و رایگەیاند، نەجمەدین کەریم پەیوەندی بە پارتییەوە کردووە.
نەجمەدین کەریم لە دوای رووداوەکانی 16ی ئۆکۆتبەرەوە لە شاری هەولێر نیشتەجێی و لە ناوەڕاستی ئاداری ئەمساڵیش لە ئەندامێتی مەکتەبی سیاسیی یەکێتی دوورخرایەوە.
هــ. ر
PM:11:39:17/10/2018
ئه‌م بابه‌ته 42696
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت