هێزە ئەمنیەکانی ئێران هاوڵاتییەکی کوردیان لەسێدارەدا
ئەمساڵ لە ئێران 60 هاوڵاتی کورد لە سێدارە دراون
وێستگه نیوز ـ
هاوڵاتییەکی کوردی خەڵکی ئیلام کە پێشتر سزای له سێدارەی بەسەردا سەپێندرابوو، ئهمڕۆ سزاكهی جێبهجێ كرا.
بەپێی راپۆرتی راپۆرتی رێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ئهمڕۆ چوارشەممە 17ی تشرینی یهكهمی 2018، سزای له سێدارەی بەندکراوێکی کورد لە بەندیخانەی ناوەندیی ئیلام جێبەجێ کرا.
ههروهك هاتووه: ناسنامەی ئەو بەندکراوە کە خەڵکی ئیلام بووە، کوروش بێهزادیان، راگەیەندراوە.
کوروش بێهزادیان شەش ساڵ پێش بە تۆمەتی كوشتنی به ئەنقەست دەستبەسەر و لەلایەن دەزگای دادوەریی ئێرانەوە سزای سێدارەی بەسەردا سەپێندرا.
له ماوهی ئهمساڵدا 60 هاوڵاتی کورد لە پارێزگاکانی ئیلام، لوڕستان، کرماشان، سنە، ئورمیە، قەزوێن و باکووری خوراسان لە سێدارە دراون کە دەکاتە 29٪ی کۆی ئەو کەسانەی کە لەوماوەیەدا لەئێران لەسێدارە دراون.
هــ. ر
PM:10:56:17/10/2018
ئهم بابهته 8832
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت