له شه‌ڕی نێوان دوو بنه‌ماڵه‌دا كه‌سێك كوژرا
وێستگه نیوز ـ
لە شەڕی نێوان دوو بنەماڵە لە سنووری قەزای کۆیە، کەسێک کوژرا و دوو کەسی تر برینداربوون.
به‌پێی زانیارییه‌كانی وێستگه نیوز، شەڕەکە ئێوارەی ئەمڕۆ چوارشه‌ممه 17ی تشرینی یه‌كه‌می 2018، بەهۆی لەوەڕگاوە لە نێوان دوو بنەماڵە لە گوندەکانی قۆریتان و باغەزنێ لە سنووری ناحیەی تەقتەق روویداوە.
وتیشی: "قوربانییەکان لە باوکێک و دوو کوڕ پێکهاتوون، باوکەکە کوژراوە، دوو کوڕەکەشی بەهۆی سەختی برینەکانیانەوە رەوانەی نەخۆشخانەکانی دەرەوەی کۆیە کراون".
هــ. ر
PM:10:38:17/10/2018
ئه‌م بابه‌ته 11000
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت