"به‌غدا له پاڵاوگه‌كانی هه‌رێمه‌وه به‌نزینی 450 دیناری دابین ده‌كات"
بەنزین لە هەرێم نرخەکەی دوو هێندەی پارێزگاکانی بەغدایە
وێستگه نیوز ـ هه‌ستیار
ئه‌ندامێكی لیژنه‌ی وزه‌و سه‌رچاوه سروشتییه‌كان له ئه‌نجومه‌نی پارێزگای سلێمانی رایگه‌یاند، به‌غدا نه‌وتی خاو ده‌داته هه‌ردوو پاڵاوگه‌ی نه‌وتی كه‌ڵه‌ك و بازیان و ئه‌وانیش به‌نرخێك بۆی ده‌پاڵێون و به‌نزینه‌كه‌ی راده‌ست ده‌كه‌نه‌وه، به‌غداش لیترێك له‌و به‌نزینه به 450 دینار ده‌داته هاوڵاتییانی خۆی.
مه‌هدی مه‌حمود، ئه‌ندامی لیژنه‌ی وزه‌و سه‌رچاوه سروشتییه‌كان له ئه‌نجومه‌نی پارێزگای سلێمانی به وێستگه نیوزی راگه‌یاند: حكومه‌تی عیراق نه‌وتی خاوی خۆی ده‌داته هه‌ردوو پاڵاوگه‌ی كه‌ڵه‌ك و بازیان بۆ ئه‌وه‌ی به‌نزینی لێبه‌رهه‌م بهێنن، دواتر به‌غدا به‌نزینه‌كه‌یان لێوه‌رده‌گرێته‌وه و به هاوڵاتییانی خۆی لیترێك به 450 دینار.
روونیشیكرده‌وه: هه‌رێمی كوردستان كه‌یسی به‌نزین و سووته‌مه‌نی ئازاد كردوه‌و بازرگانان به ئاره‌زووی خۆیان نرخ گران ده‌كه‌ن و كه‌س نییه له رووی نرخه‌وه لێیان بپرسێته‌وه، هه‌رێم ته‌نیا له رووی كواڵیتیه‌وه پشكنینی بۆ ده‌كات.
ماوه‌ی چه‌ند هه‌فته‌یه‌كه له هه‌رێمی كوردستان نرخی به‌نزین و سووته‌مه‌نی رووی له گرانبوون كردووه و به‌رپرسانی ئه‌و بواره‌ش هۆكاره‌كه‌ی بۆ گرانبوونی نه‌وت له بۆرسه‌ی جیهانی ده‌گه‌ڕێننه‌وه.
PM:10:04:17/10/2018
ئه‌م بابه‌ته 49652
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت