له‌سه‌ر 16ی ئۆكتۆبه‌ر به‌رپرسێكی یه‌كێتی وه‌ڵامی محه‌مه‌دی حاجی مه‌حمود ده‌داته‌وه
محه‌مه‌دی حاجی مه‌حمود
وێستگه نیوز -
جێگری لێپرسراوی مه‌ڵبه‌ندی كه‌ركوكی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان وه‌ڵامی سكرتێری حزبی سۆسیالیست دیموكراتی كوردستان ده‌داته‌وه سه‌باره‌ت به‌لێدوانێكی له‌باره‌ی رووداوه‌كانی پێش 16ی ئۆكتۆبه‌ر و رایده‌گه‌یه‌نێت كه "ده‌بوایه وه‌ك خۆی راستی روداوه‌كانی باسبكردایه نه‌ك ببێته ده‌هۆڵ كوتی كه‌ناڵێكی سه‌ر به پارتی دیموكراتی كوردستان".
ئیدریس حاجی عادل جێگری لێپرسراوی مه‌ڵبه‌ندی كه‌ركوكی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان كه پێشتر لێپرسراوی كۆمیته‌ی داقوقی یه‌كێتی بووه، له لێدوانێكدا بۆ ماڵپه‌ڕی ره‌سمی حزبه‌كه‌ی "PUKmedia"، رایگه‌یاند كه "ئه‌وه‌ی محه‌مه‌دی حاجی مه‌حمود باسی ده‌كات كه رۆژانی 12و 13ی ئۆكتۆبه‌ری 2017 هێزه‌كانی پێشمه‌رگه له‌سنوری داقوق كشاونه‌وه، دووره له‌راستییه‌وه".
ئیدریس حاجی عادل ده‌ڵێت: "ئه‌و هێزه‌ی له‌و سنووره بووه سه‌ر به‌یه‌كێتی بوو، تا سه‌عات 10ی سه‌رله‌به‌یانی رۆژی 16ی ئۆكتۆبه‌ر له‌سه‌نگه‌ره‌كاندا بوون و دواتر له‌سه‌ر بڕیار سه‌نگه‌ره‌كانیان چۆڵكردووه و ته‌نها گولـله‌یه‌كیشیان له‌دوای خۆیان جێنه‌هێشتووه".
وتیشی: "ئه‌وه‌ی له‌و رۆژه‌دا بارودۆخی قه‌زای داقوقی تێكدا، لیوای 9ی سه‌ر به وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه بوو كه هێزی هاوبه‌ش بوون، فه‌رمانده‌كه‌یان كه لیوا ئاراس عه‌بدولقادر بوو له‌شه‌ڕی تیرۆریستانی داعشدا بریندار بوو، ئه‌وكاته مۆڵه‌ت بووه، به‌ڵام له‌وكاته‌دا عه‌قید ئاسۆ فه‌رمانده‌ی لیواكه بووه كه سه‌ر به پارتی دیموكراتی كوردستانه".
ئه‌و به‌رپرسه‌ی یه‌كێتی ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو كه "عه‌قید ئاسۆ سه‌عات 7ی به‌یانی رۆژی 16ی ئۆكتۆبه‌ری 2017، باره‌گای لیواكه‌ی كه له‌ناو سه‌نته‌ری قه‌زای داقوق بوو سوتاند و هه‌ڵات".
ئیدریس حاجی عادل راشیگه‌یاند كه "ده‌بوایه محه‌مه‌دی حاجی مه‌حمود وه‌ك پێشمه‌رگه‌یه‌ك به‌دروستی رووداوه‌كانی باسبكردایه، نه‌ك ببێته ده‌هۆڵ كوتی كه‌ناڵێكی پارتی".
ئه‌م لێدوانه‌ی ئیدریس حاجی عادل دوای ئه‌وه دێت كه محه‌مه‌دی حاجی مه‌حمود سكرتێری حزبی سۆسیالیست دیموكراتی كوردستان له لێدوانێكدا بۆ كه‌ناڵی K24 وتی: "له 12 و 13ی ئۆكتۆبه‌ره‌وه داقوق و ناوچه‌كانی تر راده‌ستی حكومه‌تی عیراق كرابوون".
PM:09:34:17/10/2018
ئه‌م بابه‌ته 22740
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت