تره‌مپ: نامه‌وێت ده‌ستبه‌رداری سعودیه بم
وێستگه نیوز –
سه‌رۆكی ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا رایگه‌یاند كه سه‌ره‌ڕای نیگه‌رانییه به‌رده‌وامه‌كانی سه‌باره‌ت به بێسه‌روشوێنبوونی رۆژنامه‌نووسه سعودیه‌كه، به‌ڵام نایه‌وێت ده‌ستبه‌رداری سعودیه بێت.
ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه دۆناڵد تره‌مپ سه‌رۆكی ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا له چاوپێكه‌وتنێكدا له‌گه‌ڵ كه‌ناڵی "Fox news" وتی: "سه‌ره‌ڕای نیگه‌رانییه‌كانم ده‌رباره‌ی بێسه‌روشوێنبوونی جه‌مال خاشقچی، نامه‌وێت ده‌ستبه‌رداری سعودیه بم".
تره‌مپ چه‌ندین جاری هیوای خواست كه به‌رپرسانی سعودیه له بێسه‌روشوێنبوونی رۆژنامه‌نووسی سعودی جه‌مال خاشقچی ده‌ستیان نه‌بێت.
له وه‌ڵامی پرسیارێكدا سه‌باره‌ت به‌وه‌ی ئایا ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كان ده‌ستبه‌رداری هاوپه‌یمانه‌كه‌ی له كه‌نداو ده‌بێت، سه‌رۆكی ئه‌مریكا وتی: "نامه‌وێت ئه‌و كاره بكه‌م".
تره‌مپ جه‌ختی له‌وه كرده‌وه كه له شه‌ڕی دژی تیرۆر، وڵاته‌كه‌ی پێویستی به سعودیه‌یه، ئه‌مه‌ش له كاتێكدایه كه له دوای بێسه‌روشوێنبوونی جه‌مال خاشقچی رۆژنامه‌نووسی سعودی له كونسوڵخانه‌ی وڵاته‌كه‌ی له ئه‌سته‌نبوڵ، كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی ره‌خنه له سعودیه ده‌گرن.
وتیشی: "ئێمه پێویستمان به سعودیه‌یه له شه‌ڕی دژی تیرۆر و هه‌موو ئه‌و رووداوانه‌ی له ئێران و ناوچه‌كانی تر رووده‌ده‌ن".
هاوكات سه‌رۆكی ئه‌مریكا رایگه‌یاند كه نایه‌وێت له پرسی بێسه‌روشوێنبوونی جه‌مال خاشقچی-دا پارێزبه‌ندییه‌ك بۆ سعودیه دروست بكات.
تره‌مپ ئاشكراشیكرد كه داوای تۆماری ڤیدیۆیی و ده‌نگی ده‌رباره‌ی بێسه‌روشوێنبوونی جه‌مال خاشقچی له توركیا كردووه.
رۆژی 2 ی تشرینی یه‌كه‌می 2018 بەمەبەستی راییكردنی مامەڵەی هاوسەر گیری جەمال خاشقچی، ڕۆژنامەنوسی ناوداری سعودی لەسەر ئاستی جیهان چووه ناو کونسوڵخانەی شانشینی عەرەبستانی سعودیە لە ئیسته‌نبوڵ و له‌وكاته‌وه بێسه‌روشوێنه.
سه‌رچاوه ئه‌منییه‌كانی توركیا باس له‌وه ده‌كه‌ن خاشقچی له‌ناو كونسوڵخانه‌كه‌دا كوژراوه و ته‌رمه‌كه‌ی پارچه‌پارچه كراوه و سعودیه‌ش ره‌تیده‌كاته‌وه.
جەمال خاشقچی لە ساڵی 1985 لە شاری مەدینەی پیرۆز لە دایک بووە و به‌وه ناسراوه كه ره‌خنه‌ی توند لە دەسەڵاتدارانی سعودیە ده‌گرێت بەتایبەت دوای ئەوەی محەمەد سەلمان بوو بە شازادەی جێ‌نشین و بەڵێنیدا چاکسازی له وڵاته‌كه‌یدا بكات.
خاشقچی، وتبوی: "چاکسازییەکانی محەمەد سەلمان هاوکاتن لەگەڵ شەپۆلێکی دەستگیرکردن و داپڵۆسین".
خاشقچی بواری رۆژنامەگەری لە زانکۆی ئیندیانای ئەمریکی خوێندوە و وەک پەیامنێر دەستی بە کاری رۆژنامەوانی کردوە، دوای ڕوماڵکردنی رووداوەکانی ئەفغانستان و جەزائیر و کوەیت و رۆژهەڵاتی ناوەراست لە سەدەی رابردودا زیاتر ناوبانگی پەیدا کردوە.
لە ساڵی 2004 بە سەرنوسەری رۆژنامەی "وەتەن" دیاری‌کرا، دواتر بێ ئەوەی روونی بکەنەوە لەکاریانخست، لەهەمانساڵدا وەک راوێژکاری راگەیاندنی ئەمیر "ترکی ئەلفەیسەڵ" دەست بەکاربوو، چەند ساڵێک لەوکارەیدا بەردەوام بوو.
لە ساڵی 2015 بە بەڕێوەبەری گشتی کەناڵی"ئەلعەرەب" دانرا کە بارەگاکەی لە مەنامەی پایتەختی بەحرەین بوو، خاوەنەکەی ئەمیر"وەلید بن تەڵاڵ" بوو بەڵام بەخێرایی دایانخست.
لە مانگی ئەیلولی 2017 دا رۆژنامەی"ئەلحەیاتی لەندەنی" کە خاوەنەکەی ئەمیر خالید بن سوڵتان بوو پەیوەندی خۆی لەگەڵ خاشقچی کۆتایی پێهێنا و نوسینەکانی بۆ بڵاو نەکردەوە، بەو بیانوەی دەستدرێژین بۆ سەر سعودیە.
خاشقچی پێش بێسەروشوێنبوونی لە ویلایەتە یەکگرتوەکان لە تاراوگەی دەژیا، خاشقچی بەرهەمی زۆری هەیە و بوونەتە جێی سەرسورمانی زۆرێک لە خوێنەران ،لەوانە" پەیوەندییە بیرازەکانی – سعودیە دوای 11ی ئەیلول ، بەهاری عەرەب زەمەنی ئیخوان موسلمین، داگیرکردنی بازاڕی سعودی".
لەزۆر روەوە وەک شارەزایی کاروباری ناوخۆیی سعودیە سەیرکراوە، لە ساڵی 2017 بریاری جێهێشتنی سعودیەی دا، ئەوەش کاتێک راپۆرتەکان باسیان لە ئەنجامدانی هێرشی دەسەڵاتدارانی سعودیە دەکرد بۆسەر کاری رۆژنامەگەری لەو وڵاتە.
PM:08:15:17/10/2018
ئه‌م بابه‌ته 4292
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت