نێچیرڤان بارزانی و عادل عه‌بدولمه‌هدی كۆبوونه‌وه‌‌


وێستگه‌ نیوز –
سه‌رۆكی‌ حكومه‌تی‌ هه‌رێمی‌ كوردستان و سه‌رۆك وه‌زیرانی‌ راسپێردراو بۆ پێكهێنانی‌ حكومه‌تی‌ نوێی‌ عیراق دوا پێشهاته‌ سیاسی و ئه‌منییه‌كانی ناوچه‌كه‌ به‌گشتی و عیراق به‌تایبه‌تی و پرۆسه‌ی سیاسی و گفتوگۆكانی هه‌ولێر ـ به‌غدایان تاووتوێ كرد.

ماڵپه‌ڕی‌ حكومه‌تی‌ هه‌رێم بڵاویكرده‌وه‌ كه‌ له‌ میانه‌ی سه‌ردانه‌كه‌یدا بۆ به‌غدا، ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه 17ی‌ تشرینی‌ یه‌كه‌می‌ 2018 نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان، له‌گه‌ڵ عادل عه‌بدولمه‌هدی راسپێردراو بۆ پێكهێنانی كابینه‌ی نوێی حكومه‌تی عیراق كۆبووه‌وه‌.

ماڵپه‌ڕی‌ حكومه‌تی‌ هه‌رێم ده‌ڵێت: "له‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌دا دوا پێشهاته‌ سیاسی و ئه‌منییه‌كانی ناوچه‌كه‌ به‌گشتی و عیراق به‌تایبه‌تی و پرۆسه‌ی سیاسی و گفتوگۆكانی هه‌ولێر ـ به‌غدا تاوتوێ كران".

ئاماژه‌شی‌ به‌وه‌دا كه‌ له‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌دا به‌رده‌وامیی گفتوگۆكان و چاره‌سه‌ری كێشه‌كان له‌ چوارچێوه‌ی ده‌ستووری عیراقدا دووپات كرایه‌وه‌.
ئه‌وه‌شی‌ خسته‌ڕوو كه‌ "له‌ به‌شێكی دیكه‌ی كۆبوونه‌وه‌كه‌دا پرسی پێكهێنانی كابینه‌ی نوێی حكومه‌تی عیراق خرایه‌ به‌ر باس و هه‌ردوولا كۆك بوون كه‌ حكوومه‌تی داهاتوو وه‌ڵامده‌ره‌وه‌ی خواست و مافه ده‌ستوورییه‌كانی هه‌موو پێكهاته‌كانی عیراق بێت".




PM:07:31:17/10/2018


ئه‌م بابه‌ته 3472 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

زۆرترین خوێندراو