‌نرخی تمه‌ن له‌كاتی داخستنی بازاڕ

وێستگه‌ نیوز ـ
ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌ 17ی تشرینی‌ یه‌كه‌می‌ 2018، له‌ بازاڕه‌كانی هه‌رێمی كوردستان مامه‌ڵه‌كردن به‌ تمه‌ن-ی ئێرانی به‌رامبه‌ر دینار و دۆلار له‌كاتی داخستنی بازاڕ به‌م جۆره‌ی خواره‌وه‌ بوون.


ره‌وه‌ز ئامانج له‌ نوسینگه‌ی میرزا بۆ ئاڵوگۆڕی دراو له‌ شاری سلێمانی به‌ وێستگه‌ نیوزی راگه‌یاند: به‌پێی دوایین مامه‌ڵه‌كانی ئه‌مڕۆ‌ كه‌ له‌كاتی داخستنی بازاڕ له‌ هه‌رێمی كوردستان به‌ تمه‌ن-ی ئێرانییه‌وه‌ كراوه‌، یه‌ك ملیۆن و 365 هه‌زار تمه‌ن به‌رامبه‌ر 100 دۆلاری ئه‌مریكی بوو.

وتیشی: "هه‌ر له‌ مامه‌ڵه‌كانی ئێواره‌ی ئه‌مڕۆدا نرخی تمه‌ن به‌ حه‌واڵه‌ بۆ هه‌ر 100 دۆلارێك، یه‌ك ملیۆن و 370 هه‌زار تمه‌ن بووه‌".
ئاماژه‌شی‌ به‌وه‌دا كه‌ 100 هه‌زار تمه‌ن به‌ 8 هه‌زار و 900 دیناری عیراقی مامه‌ڵه‌ی پێوه‌كراوه‌.

 ئه‌مه‌ش له‌كاتێكدایه‌، به‌یانی ئه‌مڕۆ له‌كاتی كردنه‌وه‌ی بازاڕ، 100 هه‌زار تمه‌ن به‌ 9 هه‌زار  دینار بوو.


PM:06:35:17/10/2018


ئه‌م بابه‌ته 17172 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌




زۆرترین خوێندراو