بۆ ماچكردنی شاكیرا چووه سه‌ر سته‌یج
وێستگه نیوز –
له كاتی گێڕانی ئاهه‌نگێكی گۆرانیوتنی خانمه ئه‌ستێره‌ی كۆلۆمبی شاكیرا له مه‌كسیك، گه‌نجێك هه‌ڵیكوتایه‌سه‌ر سته‌یج و باوه‌شی پێداكرد و ماچی كرد.
له چه‌ند رۆژی رابردوودا خانمه ئه‌ستێره‌ی به‌ناوبانگی كۆلۆمبی و خاوه‌نی گۆرانی به‌ناوبانگی "واكا واكا"، به ئاماده‌بوونی ژماره‌یه‌كی زۆر هه‌واداری له وڵاتی مه‌كسیك ئاهه‌نگێكی گۆرانیوتنی ساز كرد.
له كاتی گۆرانیوتنیدا گه‌نجێك هه‌ڵیكوتایه‌سه‌ر سته‌یج و به‌ره‌و شاكیرا رایكرد و باوه‌شی پێداكرد و ماچی كرد.
دواتر پاسه‌وانه‌كانی ئه‌و خانمه گۆرانیبێژه هه‌وڵیاندا گه‌نجه‌كه‌ی لێدووربخه‌نه‌وه، به‌ڵام شاكیرا باوه‌شی پێداكرد و له‌به‌رده‌م ئاماده‌بوواندا ماچی كرد و دواتر له‌لایه‌ن پاسه‌وانه تایبه‌ته‌كانیه‌وه به زۆر له سه‌ر سته‌یج برایه خواره‌وه.
PM:06:20:17/10/2018
ئه‌م بابه‌ته 43968
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت