زانیاری له‌سه‌ر هاتنی شه‌پۆلێكی بارانبارینی به لێزمه بخوێنه‌ره‌وه
شەپۆلێکی بارانبارین هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە
وێستگه نیوز ـ هه‌ستیار
شاره‌زایان و پسپۆرانی كه‌شناسی رایده‌گه‌یه‌نن، كه له هه‌فته‌ی داهاتوه‌وه شه‌پۆلێكی بارانبارین روو له كوردستان ده‌كات و تا نزیكه‌ی سه‌ری مانگ به‌رده‌وام ده‌بێت و لێزمه بارانی له‌گه‌ڵ ده‌بێت.
سالار حاجی عه‌لی، شاره‌زای بواری كه‌شناسی له هه‌رێمی كوردستان به وێستگه نیوزی راگه‌یاند: چاوەڕوان دەکرێت لە رۆژی شه‌ممه 20ی تشرینی یه‌كه‌می 2018، تا نزیکه‌ی سەری مانگ هەرێمی کوردستان بکەوێتە ژێر کاریگاری دوو نزمە پاڵەپەستۆی زۆر چڕ بە دوو شەپۆلی چڕ و له دوو قوناغی جیاواز، ئەم دوو شەپۆلە بە هەردوو قۆناغ، بەم شێوەیە دەست پێ دەکات یەکیان دەریای سپی ناوەڕاست ئەوی تریان دەریای سووره‌وه دێت.
راشیگه‌یاند: لە قۆناغی شەپۆلی باران بارینی یەکەم لە 20ی مانگ ده‌ستپێده‌كات، ئاسمان له نیمچه هه‌وره‌وه دەگۆرێت بۆ هەوری تەواو، دواتر ده‌گۆڕێت بۆ بارانبارین و بارانی به لێزمه، هه‌روه‌ها هه‌وره برو بروسکەشی لەگه‌ڵدا ده‌بێت و تا 23ی مانگ به‌رده‌وام ده‌بێت.
روونیشیكرده‌وه: شه‌پۆلی دووه‌م به 40 كاتژمێر له ته‌واوبوونی شه‌پۆلی یه‌كه‌م ده‌ستپێده‌كات، کە رێژەی بارانبارین زۆر زیاتر ده‌بێت له قۆناغی یه‌كه‌م، ئه‌ویش بەهۆی مانەوەی بارستە هەوای ساردی جەمسەری باکور بەڕەنگی سەوزی کاڵ و بارانی زۆر باش بەلێزمەو بەخوڕ و روودانی لافاو لە زۆر بەی ناوچەکان، بۆیه له هه‌ردوو شه‌پۆله‌كه‌دا بارانێكی باش ده‌بارێت و پێشبینی ده‌كرێت له زۆربه‌ی ناوچه‌كان په‌ڵه بدات.
PM:05:32:17/10/2018
ئه‌م بابه‌ته 87276
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت