مەولود چاوش‌ئۆغڵو: ئه‌ردۆغان به پۆمپیۆی وت ئێمه منبج پاك ده‌كه‌ینه‌وه
وێستگه نیوز -
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی توركیا رایگه‌یاند كه سه‌رۆك كۆماری توركیا به وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكای راگه‌یاندووه كه "ئه‌گه‌ر ئێوه پێتان سه‌خته ئێمه منبج له تیرۆریستان پاك ده‌كه‌ینه‌وه.
دوای كۆبوونه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ مایك پۆمپیۆ وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا، مه‌ولود چاوش‌ئۆغڵو وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی توركیا وه‌ڵامی پرسیاری میدیاكارانی دایه‌وه.
چاوش‌ئۆغڵو له‌باره‌ی گه‌ڕان و پشكنینی كۆنسوڵگه‌ری سعودیه له ئیستانبوڵ له‌میانی لێكۆڵینه‌وه له رووداوی بێ سه‌روشوێنبوونی رۆژنامه‌نووسی سعوودی جه‌مال خاشقچی رایگه‌یاند "به‌داخه‌وه دوێنێ لێكۆڵینه‌وه له شوێنی كۆنسوڵ نه‌كرا. بانگه‌شه‌ی ئه‌وه كرا كه خێزانی سعودییه‌كان له‌وێن. هیوادارین ئه‌مڕۆ بچنه ئه‌وێ".
چاوش‌ئۆغڵو رایگه‌یاند كه ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان سه‌رۆك كۆماری توركیا له‌باره‌ی منبجه‌وه به وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا وتووه: "ئه‌گه‌ر ئێوه پێتان سه‌خته ئێمه له تیرۆریستان پاكی ده‌كه‌ینه‌وه".
له‌باره‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانیان له‌گه‌ڵ ئه‌مریكا، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی توركیا وتی: "سزاكان شتانی پڕوپووچ بوون. ئیدی هاوڕاین له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی له په‌یوه‌ندییه‌كانماندا سزا یاخود بابه‌تی هاوشێوه نه‌بن".
PM:05:09:17/10/2018
ئه‌م بابه‌ته 2124
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت