نێچیرڤان بارزانی و عه‌بادی كۆبوونه‌وه‌


وێستگه‌ نیوز –
سه‌رۆك وه‌زیرانی‌ عیراق و سه‌رۆكی‌ حكومه‌تی‌ هه‌رێمی‌ كوردستان جه‌ختیان له‌ به‌رده‌وامیدان به‌ وتووێژه‌كان بۆ چاره‌سه‌ركردنی‌ كێشه‌ هه‌ڵپه‌سێردراوه‌كانی‌ نێوان به‌غدا و هه‌ولێر كرده‌وه‌.

نووسینگه‌ی‌ راگه‌یاندنی‌ سه‌رۆك وه‌زیرانی‌ عیراق رایگه‌یاند كه‌ ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌ حه‌یده‌ر عه‌بادی سه‌رۆك وه‌زیران پێشوازی‌ له‌ نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆكی‌ حكومه‌تی‌ هه‌رێمی كوردستان كرد.

نووسینگه‌ی سه‌رۆك وه‌زیرانی‌ عیراق ئاماژه‌ی‌ به‌وه‌دا كه‌ "له‌ دیداره‌كه‌دا عه‌بادی و نێچیرڤان بارزانی بارودۆخی‌ سیاسی‌ و ئه‌منی‌ و ئابووی‌ وڵات و هه‌ماهه‌نگی‌ نێوان ناوه‌ند و هه‌رێمیان تاووتوێكرد به‌ ئامانجی‌ په‌ره‌پێدانی‌ هاوكاری‌ هاوبه‌ش و به‌رده‌وامی‌ به‌دواداچوون بۆ شانه‌ تیرۆریستییه‌كان".

له‌ به‌یاننامه‌كه‌دا هاتووه‌ كه‌ "له‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌دا جه‌خت له‌وه‌ كرایه‌وه‌ كه‌ وتووێژ گفتوگۆ له‌ چوارچێوه‌ی‌ ده‌ستووردا هاوكارده‌بێت له‌ چاره‌سه‌ركردنی‌ كێشه‌ هه‌ڵپه‌سێردراوه‌كان له‌ پێناو خزمه‌تكردنی‌ وڵاتدا".
 


PM:04:36:17/10/2018


ئه‌م بابه‌ته 2416 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

زۆرترین خوێندراو