پۆلیس: كوڕ و باوكێك كه ئۆتۆمبێلی ناسراوێكیان دزی بوو، ده‌ستگیر كران
وێستگه نیوز –
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی پارێزگای هه‌ولێر رایگه‌یاند كه له كه‌سنه‌زان كوڕ و باوكێك ئۆتۆمبێلی ناسراوێكیان ده‌دزن و دوای ماوه‌یه‌كی كه‌م ده‌ستگیر كران.
له راگه‌یه‌ندراوێكدا كه وێنه‌یه‌كی ده‌ست وێستگه نیوز كه‌وتووه، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی پارێزگای هه‌ولێر رایگه‌یاند كه "دوای ئه‌وه‌ی هاوڵاتیه‌ك سكاڵای تۆمار كرد له پۆلیسی نه‌هێشتنی تاوانی كه‌سنه‌زان، كه ئۆتۆمبێله‌كه‌ی له به‌ر ده‌رگا وه‌ستاندووه و نه‌ماوه، پۆلیس دۆسیه‌ی لێكۆڵینه‌وه‌ی بۆ ئه‌م رووداوه كرده‌وه و توانیان له‌ماوه‌ی كه‌متر له (9) كاتژمێر دوو تۆمه‌تبار ده‌ستگیر بكه‌ن".
عه‌قیدی مافپه‌روه‌ر عه‌بدولواحید سه‌عید حه‌سه‌ن به‌ڕێوه‌به‌ری پۆلیسی نه‌هێشتنی تاوانی كه‌سنه‌زان له‌وباره‌وه رایگه‌یاند كه "له‌لایه‌ن هاوڵاتیه‌ك ئاگادار كراینه‌وه ئۆتۆمبێله‌كه‌ی له كاتژمێر (8)ی ئێواره له‌به‌ر ده‌رگا نه‌ماوه".
عه‌قید عه‌بدولواحید سه‌عید وتی: "ئێمه‌ش دۆسیه‌ی لێكۆڵینه‌وه‌مان بۆ ئه‌م رووداوه كرده‌وه و به پشت به‌ستن به كامێرای چاودێری توانیمان له كاتژمێر (10)ی شه‌و ناسنامه‌ی تۆمه‌تبارێك ئاشكرا بكه‌ین".
ئاماژه‌شی به‌وه‌دا كه "دوای وه‌رگرتنی فه‌رمانی ده‌ستگیركردنی له‌لایه‌ن دادوه‌ر توانیمان له كاتژمێر 2:30 ده‌قیقه‌ی شه‌و تۆمه‌تبار به‌ناوی (ن.ق.ا)، ته‌مه‌ن (23)ساڵ ده‌ستگیر بكه‌ین".
وتیشی: "تۆمه‌تبار دوای ده‌ستگیركردنی دانی نا به تاوانه‌كه‌ی كه به هاوكاری باوكی به‌ناوی (ق.ا.ق)، ته‌مه‌ن (47) ساڵ، هه‌ڵساون به دزینی ئۆتۆمبێلێك له جۆری (تۆیۆتا كرۆلا تاكسی)".
به‌ڕێوه‌به‌ری پۆلیسی نه‌هێشتنی تاوانی كه‌سنه‌زان باسی له‌وه‌شكرد كه "له‌كاتی ئه‌نجامدانی تاوانه‌كه باوكی جلی پاكگوزاری له‌به‌ر ده‌كات به‌هۆی ئه‌وه‌ی ناسیاوی خاوه‌ن ئۆتۆمبێله‌كه بووه و هه‌ڵساوه به كۆپیكردنی كلیلی ئۆتۆمبێله‌كه، دواتر ئۆتۆمبێله‌كه ده‌دزێت و ده‌یباته شوێنێكی نادیار".
راشیگه‌یاند كه "په‌ڕاوی لێكۆڵینه‌وه‌یان بۆ رێكخرا و ره‌وانه‌ی به‌رده‌م دادوه‌ر كرا و بڕیاریدا به به‌ندكردنی هه‌ردوو تۆمه‌تبار به‌پێی مادده‌ی (446) له یاسای سزادان و راده‌ستكردنه‌وه‌ی ئۆتۆمبێله‌كه به خاوه‌نه‌كه‌ی".
PM:04:16:17/10/2018
ئه‌م بابه‌ته 6368
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت