جه‌عفه‌ر ئیمینكی: پارتی و یه‌كێتی یه‌كتریان قبووڵكردووه و په‌یوه‌ندییه‌كانیان به‌رده‌وامه
وێستگه نیوز -
جه‌عفه‌ر ئیمینكی ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی پارتی دیموكراتی كوردستان رایگه‌یاند كه پێویسته له به‌غدا له‌سه‌ر بنه‌مای نه‌ته‌وایه‌تی پۆست به كورد بدرێت، نه‌ك له‌سه‌ر بنه‌مای حزبی، ئاشكراشیكرد كه پارتی و یه‌كێتی یه‌كتریان قبووڵكردووه و په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوانیان به‌رده‌وامه.
جه‌عفه‌ر ئیمینكی ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی پارتی دیموكراتی كوردستان له پێشنگای كتێبی هه‌ولێر له لێدوانێكدا بۆ كه‌ناڵی 24K، وتی: "پارتی بایه‌خ به به‌دواداچوونی پرۆسه‌ی سیاسی له به‌غدا ده‌دات و هه‌فته‌ی رابردوو شاندێكمان له به‌غدا بوو، شاندی تریش به‌ڕێوه‌ن".
ئاماژه‌شی به‌وه‌دا كه "پارتی به مافی خۆی و ئه‌ركی ده‌زانێت له به‌غدا بێت و ئاواتی پارتیمان ئه‌وه‌بوو شه‌راكه‌تێكی راسته‌قینه له به‌غدا به‌دیبێت و ئێستاش به‌دوای ئه‌وه‌دا ده‌گه‌ڕێین".
ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو كه "شه‌راكه‌تی راسته‌قینه له به‌غدا هه‌بێت، پارتی له‌وێ ده‌بێت، هه‌رسێ چه‌مكی شه‌راكه‌ت وه‌رده‌گرین، هه‌م ته‌وافوق له په‌رله‌مان، هه‌م شه‌راكه‌ت له حكومه‌ت و هه‌م هاوسه‌نگی له دابه‌شكردنی پله و پۆسته‌كاندا".
ئاشكراشیكرد كه "تا ئێٍستا راست نییه كه له كابینه‌ی حكومه‌ته‌كه‌ی عادل عه‌بدولمه‌هدی، پارتی پۆستی وه‌زاره‌تی دارایی وه‌رده‌گرێت، چونكه تا ئێٍستا نه‌گه‌یشتووینه‌ته دابه‌شكردنی پۆسته‌كان".
وتیشی: "لای ئێمه شه‌راكه‌ت گرنگه، پۆست گرنگ نییه و پێویسته له به‌غدا له‌سه‌ر بنه‌مای نه‌ته‌وایه‌تی پۆست به كورد بدرێت، نه‌ك له‌سه‌ر بنه‌مای حزبی".
راشیگه‌یاند كه "راسته له راگه‌یاندن ته‌شه‌نوج و گرژی له‌نێوان پارتی و یه‌كێتی هه‌یه، به‌ڵام هه‌ردووكمان یه‌كترمان قبووڵكردووه و یه‌كتر ده‌خوێنینه‌وه په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوانمان به‌رده‌وامه".
PM:03:48:17/10/2018
ئه‌م بابه‌ته 14220
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت