سبه‌ینێ مووچه‌ی ئه‌م وه‌زاره‌ت و شوێنانه دابه‌ش ده‌كرێت
وێستگه نیوز -
وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووری حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به‌رده‌وامه له دابه‌شكردنی مووچه‌ی مانگی ته‌مموزی رابردوو و سبه‌ینێ پێنجشه‌ممه مووچه‌ی ژماره‌یه‌ك وه‌زاره‌ت و ده‌سته دابه‌ش ده‌كرێت.
سه‌رچاوه‌یه‌ك له وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووری هه‌رێمی كوردستان به وێستگه نیوزی راگه‌یاند كه "سبه‌ینێ پێنجشه‌ممه 18ی تشرینی یه‌كه‌می 2018 مووچه‌ی مانگی ته‌مموزی وه‌زاره‌ته‌كانی شاره‌وانی، گواستنه‌وه و گه‌یاندن، پلاندانان و كشتوكاڵ دابه‌ش ده‌كرێت"
سه‌رچاوه‌كه وتی: "هاوكات مووچه‌ی هه‌ریه‌ك له دیوانی چاودێری دارایی، ده‌سته‌ی ژینگه، كۆمسیۆنی هه‌ڵبژاردن، ده‌سته‌ی مین، ده‌سته‌ی ناوچه كوردستانیه‌كان، ده‌سته‌ی ده‌ستپاكی، ده‌سته‌ی وه‌به‌رهێنان، ده‌سته‌ی مافی مرۆڤ دابه‌ش ده‌كرێت".
سه‌رچاوه‌كه‌ی وه‌زاره‌تی دارایی راشیگه‌یاند كه له رۆژانی داهاتوودا وه‌زاره‌ت به‌رده‌وام ده‌بێت له دابه‌شكردنی مووچه به‌سه‌ر ته‌واوی ئه‌و شوێن و وه‌زاره‌تانه‌ی تا ئێستا مووچه‌یان وه‌رنه‌گرتووه.
PM:03:25:17/10/2018
ئه‌م بابه‌ته 12400
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت