وتەبێژی کۆمسیۆن: دەرگامان واڵایە بۆ ڕاگەیاندنەکان

‌شیروان زرار وتەبێژی کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردن و ڕاپرسی هەرێم

وێستگە نیوز-

وتەبێژی کۆمسیۆن ڕایگەیاند هیچ ڕێگریەک نیە لەوەی لێدوان بۆ ڕاگەیاندنەکان بدەین و تەنها داوا لە کۆمسیاران کراوە زیاتر کاتی خۆیان بۆ کارەکانیان تەرخان بکەن نەک دەرکەوتن لە ڕاگەیاندنەکانەوە.

شیروان زرار وتەبێژی کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردن و ڕاپرسی هەرێم بە وێستگە نیوزی ڕاگەیاند "هیچ بڕیارێکمان نیە بۆ ئەوەی لێدوانی کۆمسیاران بۆ میدیاکان قەدەغە بکات".

وتەبێژەکەی کۆمسیۆن وتی "تەنها ئاگەدارکردنەوەیەک هەبووە بۆ ئەوەی ئەم چەند ڕۆژەی لە بەردەستماندا ماوە کۆمسیاران کاتی خۆیان تەرخان بکەن بۆ کارەکانی کۆمسیۆن و کەمتر سەرقاڵی دەرکەوتنبن لە ڕاگەیاندنەکانەوە".

شیروان زرار وتیشی "ئەمڕۆ لەگەڵ کەناڵی ئێن ئاڕ تی بە هەڵە تێگەشتنێک ڕویداوە و ئەوە وا تەفسیرکراوە کە لێدوان لە کۆسیاران قەدەغەکرابێت بەڵام لە راستیدا وانیە و دواتر ڕونکردنەوەمان دەبێت".


PM:02:30:17/10/2018


ئه‌م بابه‌ته 2372 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت