فوئاد مەعسوم خانەنشینکرا

‌فوئاد مەعسوم - سەرۆک کۆماری پێشووی عێراق

وێستگە نیوز-

سەرۆک کۆماری پێشووی عێراق و هەردوو جێگرەکەی خانەنشینکران و مەرسومی دەستبەکاربوونی سەرۆک کۆماری نوێی عێراق بڵاوکرایەوە.

ژمارە ٤٥١٢ی ڕۆژنامەی وەقائیعی عێراقی کە ١٥ی ئەم مانگە بڵاوکرایەوە مەرسومی خانەنشینکردنی فوئاد مەعسوم سەرۆک کۆماری پێشووی عێراق و هەردوو جێگرەکەی تێدایە.

لە ڕۆژنامە فەرمیەکەدا مەرسومی دەستبەکاربوونی بەرهەم ساڵحیش بڵاوکراوەتەوە وەک سەرۆک کۆماری نوێی عێراق.

فوئاد مەعسوم 24ی حوزەیرانی ساڵی 2014 دوای نەخۆشکەوتنی جەلال تاڵەبانی، وەک سەرۆک کۆماری عێراق هەڵبژێردرا و تا تەواوبوونی دەورە یاساییەکەی بەردەوم بوو کە دەکاتە 2ی تشرینی یەکەمی ئەمساڵ و لەو بەروارەشدا کۆشکی سەلامی ڕادەستی بەرهەم ساڵح سەرۆک کۆماری نوێکرد.


PM:12:10:17/10/2018




ئه‌م بابه‌ته 17760 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت