وەزیری تەندروستی: سزاکانی هێنانی دەرمانی قاچاخ قورس دەکەین
وێستگە نیوز-
وەزیری تەندروستی هەرێم ڕایگەیاند کۆمەڵیک بڕیاریی گرنگ هەیە کە لە داهاتودا
دەریدەکەن و دامەزراوەی تایبەت دروستدەکەن بۆ سەرپەرشتیکردنی هێنان و دابەشکردنی
دەرمان.
ڕێکەوت حەمە ڕەشید وەزیری تەندروستی هەرێم لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا
ڕایگەیاند "سەرەڕای ئەو بڕیارانەی کە لەم دواییەدا دەرچوون کۆمەڵێک بڕیاری تر
هەیە کە لە داهاتودا وەزارەتی تەندروستی و ئەنجومەنی وەزیران دەریدەکەن".
ناوبراو ڕونیکردەوە "سەرقاڵی دروستکردنی دامەزراوەی دەرمانین کە لەسەدا
51ی دامەزراوەکە هی حکومەت دەبێت و بەرپرسدەبێت لە هێنان و دابەشکردنی دەرمان".
ڕێکەوت حەمە ڕەشید جەختیشیکردەوە "ئەو سزایانەی کە دانراوە بۆ
ئەوانەی دەرمانی قاچاخ دەهێنن زۆر کەمن و کار دەکەین بۆ زیادکردنیان".
حکومەتی هەرێمی کوردستان چەند بڕیارێکی نوێی دەرکرد بۆ ڕێکخستنی
هاوردە و دابەشکردنی دەرمان و گرنگترینیان ئەوەبوو کە هەر کۆمپانیایەک پێشتر
مۆڵەتی وەرگرتووە دەبێت دووبارە مۆڵەت وەرگرێتەوە و ڕیگە بە هیچ پزیشکێکیش نادرێت
ڕیککەوتنی هەبێت لەگەڵ دەرمانخانە و دەرمانسازەکاندا.
AM:11:53:17/10/2018
ئهم بابهته 1764
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت